Muhammet Ali Kemal
15 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2015
پرۆفیسۆر دکتۆر عەزیز سانجاری هاووڵاتی تورکیا، کە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵە لەبواری کیمیادا گەیشتە تورکیا.
سانجار کە بە فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی تورکی لە ستۆکهۆڵی پایتەختی سویدەوە هاتە فڕۆکەخانەی ئاتاتورک لە ئیستانبوڵ، لە هۆڵی (VIP) بۆ ماوەیەک پشووی دا.
دواتر لە هۆڵەکە هاتە دەرەوە و سڵاوی لە راگەیاندنکاران کرد کە چاوەڕانییان دەکرد و سوپاسی رۆژنامەوانانی کرد بۆ بایەخ پێ دانییان.
دواتر سانجار لە رێگەی فڕۆکەیەکی دیکەی هێڵی ئاسمانی تورکیاوە بەرە ئەنقەرە بەڕێ کەوت.
چاوەڕوان دەکرێت سبەی عەزیز سانجار لەگەڵ سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغاندا کۆبێتەوە.