Abdullah Shukur
15 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2015
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، کورتوڵموش: "ئیتر ھەموو کەسێک دەزانێت کە بەردەوامبوونی سیاسەتی خەندەق لێدان چ باجێکی قورسی بە تورکیا داوە. من تەنھا باسی باجی ئابووریش ناکەم بەڵکو باسی ئەوە دەکەم کە بەھۆی سیاسەتی ئەم رێکخراوە تیرۆریستییە خەڵکی ناوچەکە لە ژێر چ مەرجێکی قورسدا ژیان بەسەر دەبەن".
کورتوڵموش گوتیشی: "پێویستە ئەم قۆناغە بکاتە کۆتایی. پێویستە واز بھێنرێت لە سیاسەتی ھەڵکەندنی خەندەق. تورکیا ھەروەکو ھەر وڵاتێکی دیموکراتی خاوەنی حکوومەتێکە کە بەرپرسیارێتی سەلامەتی ھاوڵاتیانی دەگرێتە ئەستۆ. تورکیا لە لایەن حکوومەتێکەوە بەرێوە دەبردرێت کە بە شێوەیەکی دیموکراتی ھەڵبژێراوە. ھاوکات حکوومەتێکی دیموکرات رادەستی سیاسەتی خەندەق نابێت".
جێگەی باسە جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا لە درێژەدا گوتی: "لە زۆربەی شارۆچکەکان ئەم بەرەنگارییە بەردەوامە. ھاوکات لەکاتی بەردەوامبوونی ئەم بەرەنگارییەش پاراستنی سەلامەتی ھاووڵاتیانی سڤیل و کارمەندانی حکوومەت ئەرکی دەوڵەتە. ھاوکات ئەرکی ھێزەکانی ئەمنییە. ھیوادارم ئەمانە لەم ھەڵە مێژووییە دەگەڕێنەوە و واز لە سیاسەتی ھەڵکەندنی خەندەق دەھێنن. ھیوادارم بە زووترین کات ژینگەی دیموکراتی لە تورکیا و چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە پێکبێت.