Hemn Osman
16 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2015
ئیستانبوڵ
دوای نوێژی هه‌ینی كه له مزگه‌وتی مه‌جدیه‌ی بچووك ئه‌نجامی دا، كورتوڵموش له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند کە له ئێستادا ته‌نیا ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستیاندایه له‌باره‌ی خستنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه بێ فرۆكه‌وانه‌ی له سنووری سووریا هاتبووه كایه‌ی ئاسمانی توركیاوه، كه هێزی ئاسمانی توركیا بڵاوی كردۆته‌وه.
كورتوڵموش، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا یاساكانی جه‌نگی له‌باره‌ی سنووره‌كانیه‌وه به‌كارهێناوه و گوتی: "هه‌ركاتێ پێشێلی ئه‌و یاسایانه كرا، ئه‌وە سه‌ره‌تا ئه‌و لایه‌نه ئاگەدار ده‌كرێته‌وه كه ئه‌و یاسایانه‌ی پێشێل كردووه، هه‌ركاتێ گوێ به‌و ئاگاداریانه نه‌درا كه ده‌یان جار دووباره ده‌كرێنه‌وه و ئه‌گه‌ر هه‌ر كایه‌ی ئاسمانی توركیای جێ نه‌هێشت، ئه‌وكاته ده‌ست به جێبه‌جێكردنی یاسا پێویستیه‌كانی جه‌نگ ده‌كرێت. ئه‌و زانیاریه‌ی له‌به‌رده‌ستمانه ئه‌وه‌یه فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان كه نازانرێت سه‌ربه چ وڵاتێكه به‌پێی ئه‌و یاسایانه به پێویست زانراوه بخرێته خواره‌وه. له كاته‌كانی داهاتوودا هێزی ئاسمانی توركیا روونكردنه‌وه‌ی پێویست سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه بڵاو ده‌كاته‌وه".
له وه‌لامی پرسیارێكدا كه ئایا دوایین پێشهات له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌وه چییه، كورتوڵموش ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و زانیاریه‌ی له‌به‌رده‌ستی دایه بۆ رای گشتی بڵاوكراوه‌ته‌وه و گوتی: "وه‌ك ده‌زانن له چوارچێوه‌ی یاساكانی جه‌نگدا، هیزی ئاسمانی توركیا سه‌ره‌تا هۆشداری ده‌داته ئه‌و فڕۆكه بیانیانه‌ی كایه‌ی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی ده‌به‌زێنن. دوای ده‌یان جار دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌و هۆشداریانه، ئه‌گه‌ر گوێی پێ نه‌دا ده‌خرێته خواره‌وه. ئه‌و زانیاریه‌ی له‌به‌ر ده‌ستماندایه، ئه‌وه‌یه كه هێزی ئاسمانی توركیا فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی بیانی خستۆته‌خواره‌وه كه نازانرێت سه‌ر به چ وڵاتێكه. له كاته‌كانی داهاتوودا هێزی ئاسمانی توركیا بۆ شەفافی زیاتری رووداوه‌كه روونكردنه‌وه‌ی پێویست بۆ رای گشتی بڵاو ده‌كاته‌وه".