Buket Güven,Muhammet Ali Kemal
13 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار به وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا به وه‌كاله‌ت، مارك ئه‌سپه‌ر-ی راگه‌یاندووه كه توركیا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددیی مووشه‌كیی و ئاسمانییدایه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كڕینی سیستمی به‌رگریی S-400 بژارده نییه به‌ڵكو ناچارییه و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیان له‌باره‌ی پێشنیاری پاتریۆت-یش درێژه‌ی هه‌یه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه خولوسی ئاكار و مارك ئه‌سپه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ده‌سته‌به‌ركردنی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی و ئاسمانیی دوور مه‌ودا له‌لایه‌ن توركیا و پێشهاته ئه‌منییه‌كانی ماوه‌ی رابردوو له سووریا، تاوتوێكراون.
ئاكار په‌یامی ئه‌وه‌ی به ئه‌سپه‌ر راگه‌یاندووه كه "توركیا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددیی مووشه‌كیی و ئاسمانییدایه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كڕینی سیستمی به‌رگریی S-400 بژارده نییه به‌ڵكو ناچارییه و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیان له‌باره‌ی پێشنیاری پاتریۆت-یش درێژه‌ی هه‌یه" و له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
"ئاكار به‌پێویستی زانیوه پرۆژه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F-35 له‌سه‌ر رێچكه‌ی خۆی به‌رده‌وام بێت و وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی كه توركیا هاوبه‌شی پرۆژه‌كه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه پێشنیاره‌كه‌ی توركیا سه‌باره‌ت به درووستكردنی گرووپێكی كار به به‌شداریی ناتۆ له‌باره‌ی كاریگه‌ریی گریمانه‌كراوی سیستمه‌كانی F-35 و S-400 له‌سه‌ر یه‌كتری، هێشتا به‌ركاره".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیادا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ئاكار هه‌روه‌ها به ئه‌سپه‌ر-ی راگه‌یاندووه كه هه‌ڵوێستی توركیا گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و تێیدا هاتووه: "ئاكار جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه سه‌رجه‌م بهرپرسیارێتییهكان له‌باره‌ی F-35ه‌وه بهجێگهیهنراون، به‌كڕینی S-400 گۆڕانكاریی له هه‌ڵوێستی ستراتیژیماندا نه‌هاتووه‌ته ئاراوه و زیان گه‌یشتن به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا، ئه‌مریكا و ناتۆش ناكات".
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا تاوتوێی پێشهاته‌كانی سووریا كراوه و راگه‌یه‌نراوه:
"ئاكار ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه تاكه هێزی ئاماده، به‌توانا و گونجاو بۆ درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا، سوپای توركیایه و ئه‌نقه‌ره ناچاره له‌به‌رامبه‌ر هێرشه چڕه‌كان له سنووره‌كانی سووریاوه رێكار بگرێته به‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه پاراستنی گه‌ل و سنووره‌كانمان كاری یه‌كه‌می له‌پێشینه‌مانه و رێگه به‌و تیرۆریستانه ناده‌ین كه رێك له‌ودیو سنووره‌كانمانه‌وه بۆ په‌ناگه‌یه‌كی ئارام ده‌گه‌ڕێن".
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامییدان به دیالۆگی نێوان هه‌ردوو وڵات كراوه‌ته‌وه و هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به درووستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له سووریا، هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی ئه‌مریكا به‌په‌له ره‌وانه‌ی ئه‌نقه‌ره بكرێت.