Mohammed Baqi Hussein
17 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2017
خولی یه‌كه‌می ده‌نگدانی په‌رله‌مانی توركیا له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی گۆڕانكاریی ده‌ستوور كه له ١٨ ماده پێكهاتووه كۆتاییهات.
٩ی كانوونی دووه‌م تاوتوێكردنی گه‌ڵاڵه‌كه له په‌رله‌مان ده‌ستیپێكرد و ماوه‌ی حه‌وت رۆژه به‌رده‌وامه.
له چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه‌كاندا ناونیشانی "ده‌سه‌ڵاتی دادگا" له ده‌ستووردا گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت. به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادگا له‌لایه‌ن دادگای بێلایه‌نه‌وه به‌كاربهێنرێت له گۆڕانكارییه‌كه‌دا ناونیشانه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت بۆ "دادگای بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ".
ھەروەھا گۆڕانکاری لە مادەی ٧٥ەم کە سەبارەت بە "دامەزراوەی پەرلەمان"ە، مادەی ٧٦ەم کە سەبارەت بە"پێوەرەکانی پاڵاوتنی پەرلەمانتار"ە و مادەی ٧٧ کە سەبارەت بە"قۆناغی ھەڵبژاردنی پەرلەمان"ە ئەنجامدەدرێت.
بەوپێیە ژمارەی پەرلەمانتاران لە ٥٥٠وە دەکرێتە ٦٠٠.
سنووری خوارەوەی تەمەن بۆ خۆپاڵاوتنی پەرلەمانتار لە ٢٥ەوە دەکرێتە ١٨ ساڵ، بەڵام ئەوانەی پەیوەندییان بەئەرکی سەربازییەوە ھەیە ناتوانن خۆیان بپاڵێون.
ناونیشانی ئه‌و ماده‌یه‌ی ده‌ستوور كه تایبه‌ته به‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له "قۆناغی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان"ه‌وه بۆ "قۆناغی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سهركۆمار" ده‌گۆڕدرێت.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌جیاتی چوار ساڵ جارێك، پێنج ساڵ جارێك ئه‌نجامده‌درێت و ده‌نگده‌ران له‌هه‌مان رۆژدا به‌شداریی دوو هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
به‌پێی گۆڕانكارییه‌كان، په‌رله‌مانتارێك كه ماوه‌كه‌ی ته‌واو بووه، ده‌توانێت خۆی بپاڵێوێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، ئه‌گه‌ر له خولی یه‌كه‌مدا زۆرینه‌ی پێویست به‌ده‌ست نه‌هات، خولی هه‌ڵبژاردنی دووه‌م ئه‌نجامده‌ده‌رێت.