Mohammed Baqi Hussein
09 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2015
ئەندامی پەرلەمانی توركیا سەربە پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە پشكی پارێزگای دیاربەكر ئەڵتان تان دوای تۆماركردنی ناوەكەی لە پەرلەمانی توركیا، لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەواناندا گوتی: "ئەگەر ئەم جەنگە دەستپێنەكرابایە و خەباتی دیموكراسی درێژەی پێبدرابایە، درێژە بەو ئارامگرییە بدرابایە كە تا حەوتی حوزەیرانی رابردوو نیشاندرا، ئەوا دوای 15 بۆ 20 رۆژ ستراتیجی جەنگی ئاك پارتی لەباردەبرا".
- "چارەسەر بەبێ هەدەپە نابێت"
لەوەڵامی پرسیاری "ئایا بۆچی پەكەكە بەشداری ئەم شەڕەی كرد؟" تان گوتی: "ئەگەر كەمێكی دیكەش كات تێپەڕێت، هەڵسەنگاندنێكی خوێنساردانەتر دەكرێت. بەڕێز دەمیرتاش بانگەوازی لە پەكەكە كرد بێ چەند و چوون پێكدادان رابگرێت. من پێموانییە دەمیرتاش لەوخاڵەدا هەڵەیەكی كردووە. ئەگەر پیاوماقوڵانی پارتەكە دەنگی خۆیان بخستایەتە پاڵ دەنگی دەمیرتاش، دەمانتوانی بەهێزتر رێگری لەمە بكەین و ئەو بانگەوازە كاری خۆی دەكرد".
- تان دەڵێت چارەسەر بەبێ هەدەپە ناكرێت.