Ekip
02 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2016
په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌و پرۆژه بڕیاره‌ی په‌سه‌ند كرد، كه دان به بانگه‌شه‌كانی ئه‌رمه‌نی ده‌نێت له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ساڵی 1915.
پرۆژه بڕیاره‌كه كه له‌لایه‌ن هاوبه‌شانی هاوپه‌یمانی ده‌سه‌ڵاتدار پارتی یه‌كێتی دیموكراتی مه‌سیحی (CDU)، پارتی یهكێتنی سۆسیالی مه‌سیحی (CSU) و پارتی سۆسیال دیموكرات (SPD)، له‌گه‌ڵ پارتی سه‌وزی ئۆپۆزسیۆن ئاماده‌كرابوو، پارتی چه‌پ پشتیوانی لێ‌كرد.
ئه‌وه‌ی به‌دیكرا زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتارانی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی مه‌سیحی (CDU) به‌شداریان له ده‌نگدانه‌كه‌دا نه‌كرد.
پێش ده‌ستپێكردنی دانیشتنه‌كه، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا نۆربێرت لامێرت، له لێدوانێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه په‌رله‌مان دادگایه‌ك نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ناتوانێت له بهرپرسیارێتییهكان هه‌ڵبێت و گوتی: "حكوومه‌تی توركیا، به‌رپرسیار نییه له‌و رووداوانه‌ی 100 ساڵ پێش ئێستا روویان داوه، به‌ڵام به‌رپرسیاره له‌وه‌ی له داهاتوودا چی رووده‌دات".
له‌و دانیشتنه‌دا كه هه‌ریه‌ك له راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆكی گشتیی پارتی سۆسیال دیموكرات (SPD) سیگمار گابرێل و وه‌زیری ده‌ره‌وه فرانك ڤاڵته‌ر شتانمایه‌ر به‌شدارییان نه‌كردبوو، پرۆژه بڕیاره‌كه خرایه ده‌نگدانه‌وه و په‌رله‌مانتارێكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی مه‌سیحی (CDU) ده‌نگی به ره‌ت كردنه‌وه‌ی پرۆژه بڕیاره‌كه‌دا و په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ش ده‌نگی نه‌دا.
پێش ده‌نگدانه‌كه، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی گوتاریان پێشكه‌ش كرد باسیان له‌وه كرد كه ئامانجیان ئه‌وه نییه توركیا تۆمه‌تبار بكه‌ن، به‌ڵكو ئامانجیان یاد كردنه‌وه‌ی قوربانیان و هاندانه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی قۆناغی ئاشتیه له نێوان توركیا و ئه‌رمینیادا.
هاوكات ئه‌و په‌رله‌مانتارانه باسیان له‌وه‌ش كرد كه ئیمپراتۆری پێشووی ئه‌ڵمانیا كه هه‌ڵوێستی نه‌بووه به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژیه‌كه، ئه‌ویش به‌رپرسیاره و گوتیان: "ئه‌مڕۆ ناتوانرێت گه‌لی تورك و توركیا تۆمه‌تبار بكریت، به‌ڵكو ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه پێویسته سوپاسی توركیا بكرێت بۆ میوانداریی په‌نابه‌ران".
ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ده‌ری كردووه له رووی یاساییه‌وه هیچ سزایه‌كی له‌خۆ نه‌گرتووه، به‌ڵكو بڕیاره‌كه ته‌نیا مه‌به‌ست لێی ئامۆژگاریه.
دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی توركیا له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كانی توركیا و ئه‌رمینیاوه چاودیری كرا. هه‌ندێ له ئه‌رمه‌نیه‌كان پاش په‌سه‌ند كردنی پرۆژه بڕیاره‌كه دروشمی "ئیستا سوپاس بۆ ناساندنهكه"یان به‌رز كرده‌وه.
له كاتی ده‌نگدانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پرۆژه بڕیاره‌كه، هه‌ندێ له هاووڵاتییانی توركی دانیشتووی به‌رلین له‌ده‌ورووبه‌ری بینای په‌رله‌مان "نۆبه‌تی هۆشداری"یان رێكخست بۆ پرۆتێستۆ كردنی ده‌نگدانه‌كه.