دوای ئەوەی گروپێک لە کادیکۆی شاری ئیستەنبوڵ ویستییان بێ مۆڵەت خۆپیشاندان رێکبخەن، بەڵام لە لایەن هێزەکانی ئاسایشپارێزەکان بەریان پێ گرتن.
هەروەها خەڵک لەسەر شەقامی ئاڵتیۆڵ بە رێپێوان دروشمی دژ بە حکومەتیان دەگوتەوە.
پاشان خۆپیشاندەران گەڕانەوە بەرەو ئاڵتیۆڵ و بوونە دوو بەش، ھەندێکیان بەرەو حەسەنپاشا رۆیشتن و لەناویاندا چەند دەمامکدارێک زیانیان بە بانکە ئەلیکترۆنییەکانی ناوچەکە گەیاند.
پاشان گروپەکە لە بارەگای پارتی دادو گەشەپێدان لە کادیکۆی نزیکبوونەوە، ئنجا ھێزە ئاسایشپارێزەکان بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنیان گەیشتنە ناوچەکە و خۆیشاندەران بە بەرد بەرەنگاریان بوونەوە.
ھێزەکانیش بە ئوتۆمبیلی تایبەتی بڵاوەپێکەر، ھەوڵی بڵاوەپێکردنی خەڵکەکەیان داو ئاویان پرژاند.
ماوەی چەند دەقیقەیەک خۆپیشاندەران بە بەردو تەختە بەرەنگاری ھێزە ئاسایشپارێزەکان بوونەوە، دوای ئەوە ھێزەکان تەقەی ھەواییان کرد.
لەلایەکی دیکە، گروپێک لە نزیک پەیکەری بێشیکتاش خۆپیشاندانیان رێکخست.
دروشمی دژ بەحکومەتیان دەگوتەوە بەرەو شەقامی ئیھلامور رۆیشتن ، زۆرێک لە خەڵکی ناوچەکە لە باڵکۆنەکانیانەوە بە چەپلەو دروشم پشنگیرییان لە خۆپیشاندەران دەکرد.
دوای ئەوەی چوونە ناوچەی نوزھەتییە، گەڕانەوە شوێی پەیکەرەکەو بەردەوامبوون لە تانەگرتنی حکومەت، پاشان بڵاوەیان لێکرد.
لەکاتی خۆپیشاندانەکەدا هێزی پۆڵایین لە نزیک دۆڵمەباخچە سەرای لە ئامادەباشیدا بوون.