Nazlı Yüzbaşıoğlu
27 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگەیاند کە به نیگه‌رانییه‌كی قوڵەوه ئه‌و هه‌واڵانه ده‌بیستین كه باس له به‌كارهێنانی هێزی له راده‌به‌ده‌ر ده‌كه‌ن له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له به‌غدای پایته‌ختی عێراق و شاره‌كانی باشووری ئه‌و وڵاته دژبه حكوومه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وه‌زاره‌تی دەرەوەی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، هاتووه "له‌گه‌ڵ دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له به‌غدای پایته‌ختی عێراق و پارێزگاكانی باشووری ئه‌و وڵاته، به نیگه‌رانیی قوڵه‌وه له‌و هه‌واڵانه راده‌مێنین كه باس له رووداوی توندوتیژی و به‌كارهێنانی هێزی له راده‌به‌ده‌ر ده‌كه‌ن دژبه خۆپیشاندانه ئاشتییانه. زۆر نیگه‌رانین له‌وه‌ی له‌و رووداوانه‌دا زیانی زۆری گیانیی روویداوه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئومێد خوازراوه هه‌رچی زووه دۆخێك دروست بكرێت كه چاوه‌ڕوانییه شه‌رعییه‌كانی خه‌ڵك ده‌سته‌به‌ر بكات و چاكسازییه‌ك بكرێت كه ئارامی و سه‌قامگیری له وڵات‌دا به‌رقه‌رار بكات، هه‌روه‌ها داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بۆ ئه‌و كه‌سانه كراوه كه له میانی خۆپیشاندانه‌كاندا کوژراون و شیفای به‌په‌له‌ش بۆ برینداران خوازراوه.
- خۆپیشاندانه‌كانی عێراق
به مه‌به‌ستی پرۆتێستۆكردنی بێكاری، گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری گشتیی، عێراقییه‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵات خۆپیشاندان سازده‌كه‌ن.
خۆپیشانده‌ران له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌مدا ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد و دواتر به هۆی رێوڕه‌سمه‌كانی ئهربهعینییهوه خۆپیشاندانه‌كانیان وه‌ستاند، پاشان رۆژی هەینی ده‌ستیان پێكرده‌وه و له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به‌تایبه‌تی به‌غدای پایته‌خت خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له سه‌ره‌تای تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵه‌وه ئه‌نجامدراون، تا ئێستا نزیكه‌ی 200 كه‌س کوژراون و نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.