ئەنقەرە
لە خەڵاتەکانی ئەمساڵی میوزیک و کەلتوری ھونەری سەرکۆماری، خەڵاتی بواری كەلتوور و موسیقا بەخشرایە ئەحمەد کایا، بواری ئەدەبیات بەخشرایە ئەسکەندەر پەڵە، بواری مێژوویی بەخشرایە بەکر کارڵی، خەڵاتی بواری زانستی کۆمەڵایەتیش بەخشرایە دارۆن عەجەم ئۆغڵو.
ھەروەھا خەڵاتی مێژوویی یەکێتی شار و رێکخراوی کەلتوری و ھونەری بەخشرایە پرۆفیسۆر دکتۆر فوئاد سێزگین، وەک رێزنانێک لە کارەکانی لەبارەی " زانستی ئیسلام و تەکنەلۆژیای مێژوویی".
لە راگەیانراوێکی ناوەندی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماردا لەبارەی رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتی ڕێزلێنان لەژێر ناونیشانی "خەڵاتی موسیقا و کەلتوور و ھونەریی سەرکۆمار" دا، ئاماژە بەوە کراوە بەوەی خەڵاتی رێزلێنانی ساڵانە بەخشرایە ئەو کەسایەتیانەی خزمەتیان بە کەلتوری تورکی لە بوارەکانی موسیقا و ھونەردا کردووە. بەخشینی خەڵاتی موسیقا و کەلتوور و ھونەری سەرکۆمار ئامانجێکە لەپێناو پاراستنی کەلتووری وڵات و بەرز ڕاگرتنی خزمەت و ڕۆڵی کەسایەتیەکان و ھونەرمەندەکان لە تورکیا لەلایەن سەرۆکایەتیی کۆمارەوە.
ئەندامانی لیژنەی بەخشینی خەڵاتی سەرکۆماری بۆ کەلتوور و موسیقا و ھونەر لەلایەن عەبدوڵا گوڵ سەرکۆماری تورکیاوە دەستنیشان کراون کەپێک ھاتوون لە پ.د. موستەفا ئیسەن، نادر ئالپ ئەرسڵان، ئەحمەد سەڤر، یوسوف موفتی ئۆغڵو، زەینەب دامڵە گورەل، پ.د.توفان گوندوز، پ.د.عوسمان ھۆراتە).
لیژنەی خەڵاتی رێزلێنان بۆ موسیقا و کەلتوور و ھونەری سەرکۆمار بۆ ساڵی ٢٠١٣ ئاشکرای کرد:
"خەڵاتەکانی ساڵی ٢٠١٣ بۆ موسیقا و کەلتووری ھونەری سەرکۆماری، لەبواری موسیقا بەخشرایە ھونەرمەندی کۆچکردوو ئەحمەد کایا وەک ڕێزێک بۆ ئەو خزمەتە گەورەیەی پێشکەش بەکەلتور و میوزیکی تورکی کردووە، بەھۆی گۆرانیەکانیەوە چەندین نەتەوە و گەلی کۆکردۆتەوە، خەلڵاتی بواری ئەدەبیات درا بەئەسکەندەر پەڵە، خەڵاتی بواری مێژوویی بەخشرا بە بەکر کارڵی، خەڵاتی بواری زانستی کۆمەڵایەتی درا بە دارۆن عەجەم ئۆغڵو. ، ھەروەھا خەڵاتی مێژویی یەکێتی شار و رێکخراوی کەلتوری و ھونەری بەخشرایە پرۆفیسۆر دکتۆر فوئاد سێزگین، وەک رێز لێنانێک بۆ کارەکانی لەبارەی بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری کەسەکان بۆ " زانستی ئیسلام و تەکنەلۆژیای مێژوویی."
ساڵانە ڕۆژی ٢٩ تشرینی یەکەم خەڵاتیموسیقا و کەلتوورو ھونەری سەرکۆماری ئاشکرا دەکرێت ، بەڵام وەک ڕێزێک بۆ ھونەرمەندی کۆچکردوو ئەحمەد کەیا لە ساڵڕۆژی لەدایکبونیدا لە ٢٨ تشرینی یەکەم ئەو کۆنفرانسە سازکرا.