ھەولێر
سەرچاوەیەکی بەرپرسی تورکی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ بۆ AA ئاشکرا کرد، رۆژی پێنجشەممە ٣١ی تشرینی یەکەم سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی سەردانی تورکیا دەکات.
سەرچاوەکە رایگەیاند ئەوسەردانە لەسەر بانگھێشتی سەرۆکوەزیران رەجەب تەیب ئەردۆغانە و بڕیارە سەعات ١:٣٠ی پاشنیوەڕۆی پێنجشەممە نێچیرڤان بارزانی لە ئەنقەرە لەگەڵ ئەردۆغان کۆببێتەوە.
بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، قەیرانی سوریا و پرۆسەی چارەسەری کێشەی کورد و پرسی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم تەوەرەی دیدارەکەی ھەردوو سەرۆک وەزیر دەبن.
سەرچاوەکە ئەوەیشی راگەیاند، بەمەبەستی ئامادەکاریکردن بۆ ئەو سەردانە بڕیارە بەر لە سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی ھەرێم رۆژی چوارشەممە ٣٠ی تشرینی یەکەم شاندێکی رەسمیی حکومەتی ھەرێم سەردانی تورکیا بکا.