Mazın Asad
03 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2016
داودئۆغڵو ئاماژەی بەوە دا کە رێگە نادەن تیرۆریستان ئازاری ھاووڵاتیان بدەن و بۆیە پێویستە کەس بە ھاندان و ھەستی ناپاک ھەڵنەخەڵەتێت و گوتیشی: "وەک سەرۆکوەزیرانی کۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی کە پشتگیری گەورەی گەلی لە ھەڵبژاردنەکان بەدەست ھێناوە و وەک ئەحمەد، ھاووڵاتی ئاسایی تورکیا، کاتێک سەیری ناخی برایەکمان دەکەین، کاتێک باوەشیان پێ دەدەم ئەگەر بپرسم 'کوردە، تورکە، عەلەوییە یاخود سوننەیە' ئەوە لەو کاتەوە ئەو ھەناسەی وەردەگرین حەرامە. بیرمان لە جیاکارییەکی ھاوشێوەی ئەوە نەکردووە و ناکەینەوە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتیشی: "لەبارەی سیاسەتی ئاسایش ئەوانەی ئاماژەی بەوە دەکەن کە 'تورکیا بۆ ساڵانی نەوەکان دەگەڕێتەوە' بەڕاشکاوی دەڵێم کە بە پێداگری بەرەنگاری تیرۆر دەبینەوە و ھاوکات بە پێداگریش پارێزگاری لە دەسکەوتەکانی دیموکراسی دەکەین. رێگە نادەین لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر زیان بە دەسکەوتەکانی دیموکراسی بدەن و ھەروەھا رێگە بەوانەش نادەین کە زەمینەی ئازادی بۆ بەرژوەندی خۆیان دەقۆزنەوە کە شارەکان وێران دەکەن".
داودئۆغڵو لە کوتاییدا گوتی: "رێگە نادەین درۆ، توندوتیژی و تیرۆر گەنجەکانمان ژەھراوی بکات و ناتوانن رێگری لە بەیەکەوەژیان بکەن. تورکیا وڵاتێکی گەورە و بەھێزە. ھاوکات بە دیموکراسی، سەقامگیری، تواناکانییەوە بەرەو ئامانجەکانی دواڕۆژی دەڕوات. پێداگرین لە دیموکراسی، ئازادی و دادپەرەوەری و گۆڕینی دەستوور. ئیدارەی چارەسەر لای ئێمەیە. ھیچ بابەتێکمان نییە چارەسەری نەبێت".