Hemn Osman
09 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2015
له میانهی بهشداریكردنی له كۆبوونهوهیهكدا له ژێر ناوی 'كۆتاییهێنان به توندوتیژی دژ به ژنان، ئامادهكاری گۆڕانكاری له بنهمای پێشكهوتندا' سهرۆكوهزیرانی توركیا ئهحمهد داودئۆغڵو، رایگهیاند: "با ئیدی به رژیمی سووریا و ئهو ستهمهی لهو وڵاته دهكرێت بڵێین بوهسته".
داودئۆغڵو گوتیشی: "ئەمڕۆ لە توركیا دوو ملیۆن و 300 هەزار پەنابەری سووری هەیە. زۆربەی زۆری ئەوانە ژن و منداڵن، ئەو ژنانەن كە هاوسەر و باوكیان لەدەست داوە و پەنایان بۆ توركیا هێناوە. زۆربەشیان كچی گەنجن، ئەو كچە گەنجانەی دەخوازن بخوێنن و لە داهاتوویان بڕوانن. هێشتا لە سووریا بۆردومان بەردەوامە. هێشتا لە سووریا رژیمێك فەروانڕەوایی دەكات كە بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا گەلی خۆی دەكوژێت. لێرەوە و لەچوارچێوەی كۆنفرانسی ژنانی نەتەوە یەكگرتووەكان بانگەواز ئاراستەی جیهان دەكەم. با ئیدی بەو رژێمە و بەو ستەمەی سووریا بڵێین بەسە، كە زۆرترین توندوتیژی بەرامبەر ژنان دەكات. کچەکان بۆ ئەوەی بکرێنە تیرۆریست و خۆکوژ بۆ شاخە نادیارەکان دەبرێن. بەداخەوە جیهان تا ئەو رادەیەی کە نامانەوێت، پڕە لە دیمەنەکانی توندوتیژی دژی ژنان. ئەمە لەکاتێکدا ژنان سیمبولی میهرەبانی، سۆز و ویژدانن".
ئەو لە کۆتاییدا گوتی: "پێویستە ژنان لە رێگەی دڵۆڤانیانەوە ببنە بابەتی مێژوو. ئەگەر بێت و باسی میهرەبانی و سۆزی ژنان بکەین، ئەو کاتە جیهان دەبێتە شوێنێکی زۆر باشتر بۆ ژیان. مرۆڤایەتی پڕ دەبێت لە ویژدان".