Mohammed Baqi Hussein
20 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2015
سهرۆكی گشتی ئاك پارتی و سهرۆكوهزیرانی توركیا ئهحمهد داودئۆغڵو له وتارێكیدا له كۆنگرهی باڵی گهنجانی ئاك پارتیدا كه له یاریگای ئهنقهره پێشكهشی كرد رایگهیاند، "توركیا لهماوهی 13 ساڵدا به پێشكهوتنهكانی گهورهبووه و بۆته وڵاتێكی ئازاد".
داودئۆغڵو رایگهیاند کە بهردهوام دهبن له ئۆپهراسیۆنهكان دژی پهكهكه.
داودئۆغڵو گوتی: "ئەو كەسانەی چاڵ هەڵدەكەنن و تەڵە دەنێنەوە دەبێت وایان لێ بكەین كە بكەونە تەڵەی خۆیانەوە، ئەوان بەچاڵ هەڵكەندن هێرش دەكەنە سەر بەهاكانی ئیسلام، پەلاماری گیانی دیاربەكر دەدەن. دەنگی بانگەكان لە منارەی مزگەوتەكان كپ دەكەن. لە شوێنی دەنگی بانگدان مارشی خۆیان دەخەنە سەر. مزگەوتی كورشونلو-یان رووخاند لە دیاربەكر، دوایی زۆر بێ شەرمانە بوختانیان بۆ ئێمە هەڵبەست. هەرچەندە ئەوانەی لەگەڵ تیرۆریستان كاردەكەن چاوەڕوان ناكرێت هەڵوێستی مەردانە بنوێنن و كاری راست بكەن".
ناوبراو ئاماژی بهوهدا کە پهكهكه و ههندێك له هێزهکانی دهرهكی زمانێك بهكاردێنن کە گهنجان بۆ توندوتیژی ههڵبنێت.
داودئۆغڵو گوتیشی: "پەكەكە و هەندێ لایەنی سیاسیی كە ئاراستەیان دەكات، زمانێكی وەها بەكاردەهێنن كە كاریگەری لە گەنجان بكات. منداڵان و گەنجانی تەمەن هەشت بۆ 17 ساڵ كە پێویستە بچنە قوتابخانە، فێری هەڵگرتنی مۆڵۆتۆفیان دەكەن، قوتابخانەكانییان پێ دەستووتێنن، هێرشیان پێ دەكەنە سەر هێزەكانی ئەمنی. ئەو گەنجانەی بەرەو شاخ ئاراستەیان دەكەن، بەرەو مردنیان دەبەن. چەك دەدەنە دەستی منداڵی تەمەن 12-13 ساڵ. هەر گەنجێك بەگوێیان نەكات و نەتوانن كاریگەری لەسەر بكەن دەیكوژن. یاسین بیۆرو بەو شێوەیە كوژرا، هەروەها شەیموس سانر كە لە دووكانێكی شۆربادا كاری دەكرد بەو شێوەیە كوژرا. دەیانەوێت گەنجان ببنە دوژمنی قوتابخانە، مزگەوت، كتێب و قەڵەم".
- "هاووڵاتییانمان به ئارامی دهگهڕێنهوه ماڵهكانیان"
داودئۆغڵو جهختی كردهوه کە هاوكاری ماددی و مهعنهوی ئهو هاووڵاتییانه دهكهن كه زیان لێ كهوتووی دهستی پهكهكهن.
داودئۆغڵو لەمبارەیەوە گوتی: "بەرپرسانی هەدەپە كەوتوونەتە شەرعیەت دان بەو خەندەقانەی رێكخراوی تیرۆریستی هەڵی دەكەنێت. پەرلەمانتارێكی هەدەپە بێ ئەوەی شەرم بكات هەڕەشە لەوانە دەكات كە ناچار بوون ماڵەكانیان بەجێ بهێڵن. دێت و هەڕەشە دەكات و دەڵێت، ماڵەكانتان بەجێ مەهێڵن با لەڕووتانبێت رۆژێك بگەڕێنەوە. لێرەوە دەڵێم، هەموو ئەو هاووڵاتییانەی ناچار بوون ماڵەكانیان بەجێ بهێڵن، بە ئارامی دەگەڕێنەوە. ئەوانەشی كە هاوكاری تیرۆرن بە سیمایەكی دیكەوە وەك ئەو پەرلەمانتارە، وەڵامی شایستەی خۆیان وەردەگرن. تا وایان لێ دەكەین دەستبەرداری بانگەشەی تێكدانی ئاسایشی توركیا ببن و چەكەكانیان پێ لەگۆڕدەنێین بەردەوام دەبین و پێكەوە توركیایەك بنیات دەنێین كە وەك برا هەموو پێكەوە تێیدا بژین. پەكەكە لەوێ ژیانی خەڵكی وەك بەندیخانە لێ دەكات، ئەم هاوسەرۆكەی هەدەپەش سەلامیان لێ دەكات. هاوكاری ماددی و مەعنەوی پێویستی ئەو هاووڵاتییانەمان دەكەین كە زیان لێ كەوتووی دەستی رێكخراوی تیرۆریستین. لەژێر سەقفی پەرلەمانیشدا وانەی ئەو پەرلەمانتارانەی هەدەپە دادەدەین كە پشتگیری پەكەكە دەكەن".
- "دژی ئهو چاڵ و تهڵانه دهوهستینهوه"
سهرۆكوهزیرانی توركیا ئاماژهی بهوهدا كه دژی رێكخراوێكی دڕنده وهستاونهتهوه و بهمشێویه درێژهی به وتهكانی دا "ئێمە رووبەڕووی رێكخراوێك دەبینەوە كە كاردەكات لەسەر ئەوەی گەنجەكانمان بە كوشتن بدات یاخود بیانكاتە بكوژ. ئەوان دەڵێن کە بە لێدانی چاڵ و دانانی بەربەستی سەرشەقامەكان رێ لە ناعەدالەتی دەگرن. بەڵكو ئەوان دەیانەوێت بە لێدانی چاڵ و داخستنی شەقامەكان ژیان بوەستێنن. ئەوان تەواو لە بێ ئاگایی دان. لە باكوور، باشوور، رۆژهەڵات و رۆژئاوا ئێمە هەموو كات لە پشتی گەنجەكانمان دەبین. دەمەوێت هەمووان دڵنیا بكەمەوە بەو شێوەیە بەردەوام نابێت. هەرگیز رێگە بە گێرەشێوێنی نادەین".