Kemal Karadağ,1 23
23 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له سه‌ر ١٢ دۆسیه‌ی جیاواز له پێنج پارێزگای توركیا، دادگایی ده‌كرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دادگاییكردنی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش به‌رده‌وامه كه له میانی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵی كه له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی دیاربه‌كر له ٤ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٦ ده‌ستگیركرا و دواتریش ده‌ستبه‌سه‌ركرا و له گرتووخانه‌ی جۆری ئێف له ئه‌درینه زیندانی كراوه.
ده‌میرتاش له سه‌ر ١٢ دۆسیه‌ی جیاواز له پێنج پارێزگای توركیا، دادگایی ده‌كرێت.
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانی "دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراوی تیرۆریستی چه‌كدار"، "پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی"، "ستایشكردنی تاوان و تاوانبار"، "هاندانی خه‌ڵك به ئاشكرا بۆ دوژمنایه‌تی و دووبه‌ره‌كی"، "هاندانی خه‌ڵك بۆ لادان له یاساكان"، "هاندانی خه‌ڵك به ئاشكرا بۆ ئه‌نجامدانی تاوان"، "سوكایه‌تیكردن به فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی به‌هۆی كاره‌كانیانه‌وه"، "سوكایه‌تیكردن به سهركۆمار"، "رێكخستن و به‌ڕێوه‌بردن و به‌شداریكردن له گربوونه‌وه، خۆپیشاندان و رێپێوانی نایاسایی"، "هاندانی خه‌ڵك بۆ ئه‌نجامدانی گردبوونه‌وه، خۆپیشاندان و رێپێوانی نایاسایی"، "سوكایه‌تیكردنی ئاشكرا به حكوومه‌تی كۆماری توركیا"، سوكایه‌تیكردنی ئاشكرا به گه‌لی تورك، ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت" و "سوكایه‌تیكردنی ئاشكرا به دامه‌زراوه‌كانی دادوه‌ری و سه‌ربازی و ئه‌منی" دادگایی ده‌كرێت.
ده‌میرتاش ساڵی رابردوو به‌مه‌به‌ستی ئازادكردنی داواكاریی كه‌سیی پێشكه‌شی دادگای ده‌ستووری كرد. 21ی كانوونی یه‌كه‌می 2017 داواكارییه‌كه‌ی ده‌میرتاش به‌هۆكاری نه‌بوونی به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بهناڕەوا به‌ندكراوه ره‌تكرایه‌وه. 20ی تشرینی دووه‌میش دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا بڕیارێكی ده‌كرد و داوای ئازادكردنی ده‌میرتاشی كرد و رایگه‌یاند، درێژكردنه‌وه‌ی به‌ندكردنی ناوبراو پاڵپشتی پێویستی یاسایی نییه.
له‌پاڵ به‌رده‌وامیی دادگاییكردنی ده‌میرتاشدا، دۆسیه‌یه‌كی دیكه‌شی له‌سه‌ره كه داوای سزای زیندانیی بۆ ده‌كات. 7ی ئه‌یلوولی 2018 دادگای 26همی سزا قورسه‌كانی ئیستانبوڵ، به‌تۆمه‌تی "پڕۆپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆرستی"، سزای چوار ساڵ و هه‌شت مانگ زیندانی بۆ ده‌میرتاش ده‌كرا. ده‌میرتاش به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی پڕۆپاگه‌نده بۆ رێكخراوی تیرۆریستی له‌میانه‌ی چالاكییه‌كی به‌ده‌په‌دا كه 17ی ئازاری 2013 له‌ئیستانبوڵ له‌چوارچێوه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆزدا به‌ڕێوه‌چوو سزا دراوه و هێشتا ماوه‌ی ته‌میزی دۆسیه‌كه به‌رده‌وامه.