Sangar Hamad Azeez
23 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر كوشتنی باڵیۆزی رووسیا له ئه‌نقه‌ره ئه‌ندرێی كارلۆڤ ته‌واو بوو و ئه‌و سكاڵانامهیهی له‌باره‌یه‌وه ئاماده كراوه ره‌وانه‌ی دادگا كرا.
بەرپرسی هۆبەی لێکۆڵینەوە لە تیرۆر و رێکخراوە تۆمەتبارەکان لە داواکاری گشتی ئەنقەرە ئادەم ئاکنجی سکاڵانامەیەک کە لە ٦٠٩ لاپەڕە پێکدێت لەسەر دۆسیەی لێكۆڵینه‌وه له كوشتنی باڵیۆزی رووسیا له ئه‌نقه‌ره ئه‌ندرێی كارلۆڤ ئامادەکرد کە ٢٨ گومان‌لێكراو ناویان تۆماركراوه كه سه‌ركرده‌ی فه‌تۆ، فه‌تحوڵا گولهنیشیان تێدایه.
لهسكاڵانامهكهی دۆسیه‌ی كارلۆڤدا، له‌پاڵ گوله‌ندا، هه‌ریه‌كه له شه‌ریف عه‌لی تێكالان، ئه‌مروڵا ئوسڵو و شاهین سۆوت كه به‌رپرسی په‌لامارده‌ره‌كه بووه، له‌نێو گومانلێكراواندان.
هەروها جه‌ختكراوه‌ته‌وه لەوەی کە فه‌تۆ رێكخراوی سیخوڕی و هه‌واڵگری و ئه‌نجامده‌ری هه‌وڵی كوده‌تا، له‌پشت دۆسیه‌ی كوشتنهكهدایه.
له‌ده‌قی سكاڵانامه‌كه‌دا له‌باره‌ی تاوانی كوشتنه‌كه‌وه كه فه‌تۆ ئه‌نجامیداوه هاتووه، "چالاكییه‌كه وه‌ك هه‌وڵی تێكده‌رانه دژی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-رووسیا".
له‌و سکاڵانامه‌یه‌ی له‌سه‌ر دۆسیەی كارلۆڤ ئاماده كراوه تۆمه‌تی "پێشێلكردنی ده‌ستوور"، "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستی" و "كوشتنی پلان بۆداندراو به‌مه‌به‌ستی تیرۆر" خراوه‌ته پاڵ تۆمه‌تباران.