Özcan Yıldırım
20 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2023
ئه‌نقه‌ره-AA
دوو بوومەلەرزە بە گوڕەکانی ٦،٤ پلە لە شارۆچکەی دەفنە و ٥،٨ پلە لە شارۆچکەی سامانداغی سەربە پارێزگای هاتای روویاندا.
سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا (ئافاد) بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر ٢٠:٠٤ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٦،٤ پله كه چهقهكهی شارۆچكه‌ی ده‌فنه سه‌ربه هاتای بووه، روویدا.
بوومه‌له‌رزه‌كه كه له پارێزگاكانی ده‌ورووبه‌ریش هه‌ستی پێكرا، له قووڵایی ١٦،٧ كیلۆمه‌تردا روویداوه.
دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی ده‌فنه، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه پارێزگای هاتای هه‌ژاند و ئه‌مجاره چهقهكهی شارۆچكه‌ی سامانداغ و گوڕه‌كه‌ی ٥،٨ پله بوو.