Mesut Varol,Özkan Bilgin,Hemın Othman Mohammed
27 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2019
وان - AA
دوورگه‌ی ئاكدامار و كڵێسای ئاكدامار (مۆزه‌خانه‌ی مێژوویی) له ده‌ریاچه‌ی وان، هه‌موو ساڵێك پێشوازی له ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیاری ناوخۆیی و بیانی ده‌كه‌ن.
به‌هۆی ئه‌و كه‌ش و هه‌وا ئارامه‌ی له ناوچه‌كەدا هه‌یه، له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا كه‌رتی گه‌شتوگوزاری ناوچه‌كه بوژانه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا دوورگه‌ی ئاكدامار ده‌ورێكی باڵای هه‌یه له راكێشانی گه‌شتیار.
ئه‌و رێوڕه‌سمه ئایینیانه‌ی له كڵێسای ئاكداماردا به‌ڕێوه‌ده‌چن كه له ساڵانی ٩١٥-٩٢١ له‌لایه‌ن گاگیك-ی یه‌كه‌می پاشای ڤاسپوراكان دروستكراوه، ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌رمه‌نی له توركیا و زۆر شوێنی جیهانه‌وه به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
له دوورگه و كڵێساكه‌ی كه به ناونیشانی سنگفراوانی ناسراون، بڕیاره ئه‌مساڵ رێوڕه‌سمێكی ئایینی به به‌شداری هه‌زاران ئه‌رمه‌نی رێكبخرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری لقی وانی كولتوور و گه‌شتوگوزاری توركیا، موزه‌فه‌ر ئاكتوغ به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له ساڵی ٢٠١٨‌دا ١٥٧ هه‌زار و ٥٦٠ كه‌س سه‌ردانی دوورگه‌ی ئاكداماریان كردووه. له ساڵی ٢٠١٩شدا تا ئێستا ٢٠ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س سه‌ردانیان كردووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كرا كه له رێوڕه‌سمی ئایینی پار ساڵدا پێنج هه‌زار كه‌س به‌شدارییان كردووه.