Yusuf Aydın Deniz,1 23
27 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كردنه‌وه‌ی ٢٨ه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی راوێژ و هەڵسه‌نگاندنی پارته‌كه‌یدا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه راگواستنی ئهرمهنییەکان شێوازێكه په‌نای بۆ براوه بۆ به‌رگرتن له‌و ئازاره گه‌ورانه، واتا راگواستنێكه و، گوتی: "ئه‌گه‌ر په‌نامان ببردایه به‌ر رێگه‌یه‌كی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌رمه‌نییه‌كان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌وا ملیۆنان ئه‌رمه‌نی كه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌ژین جێگه‌ی باس نه‌ده‌بوون. له‌به‌رئه‌وه‌ی راگواستن وه‌ك ناچاریهك جێبه‌جێكرا به دڵنییاییه‌وه ئازاری جددییش روویانداوه. به‌ڵام ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌بێت ئه‌و قسانه‌ی تێدا بكرێت بینای حكوومه‌تی وڵاتانه نه‌ك په‌رله‌مانه‌كان".
سه‌باره‌ت به گوته‌كانی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێز ماكرۆن، سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌و كارانه فێر بێت، ئه‌و كارانه نازانێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی هه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژاردووه، هه‌ڵه قسه ده‌كات. له‌به‌رئه‌وه‌ی له فه‌ڕه‌نسادا ٧٠٠ هه‌زار ئه‌رمه‌نی هه‌یه په‌یامدان به‌وان بەڕێز ماكرۆن تۆ رزگار ناكات. سه‌ره‌تا فێری سیاسه‌تی دروست به، كاتێ دروست نه‌بوویت ناكرێ سه‌ركه‌ویت، شكست ده‌هێنیت. له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ند جار ئه‌وه‌م به‌خۆی گوتووه لێره‌دا به‌ڕوونی ده‌یڵێم كه گه‌لانێكی زۆر ده‌زانین جینۆساید كراون. له هه‌ر گۆشه‌یه‌كی ئه‌فریقادا یان باشووری ئه‌مریكادا كۆمەڵگای زۆر هه‌ن كه له‌ناوبراون".
له‌باره‌ی كڕینی سیستمی S400، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا له‌باره‌ی بابه‌تی S400 بۆچوونی زۆر جیاوازمان هه‌یه. به نیگه‌رانییه‌وه چاودێری ئه‌مریكا ده‌كه‌ین كه پێداگرانه له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستی هەڵسوکەت ده‌كات. كێ چی ده‌ڵێت با بیڵێت. به‌لای ئێمه‌وه گرنگی سه‌ره‌كی داهاتوو و مانه‌وه‌ی وڵات و گه‌له‌كه‌مانه. له‌و پێناوه‌شدا وه‌ك گه‌لێك كه له ١٥ی ته‌مووزدا گیانی خۆی فیداكرد، به‌رده‌وام ده‌بین له گرتنه‌به‌ری هه‌نگاو به‌رامبه‌ر زۆنگاوی تیرۆر له سووریا. ئه‌و وای گوت و ئه‌م وای گوت ناخوات، ئێمه چی ده‌ڵێین ئه‌وه گرنگه".
سهكۆماری توركیا ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه له ١٩٦٣ه‌وه توركیا ئاره‌زووی ته‌واو ئه‌ندامێتی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كات و، گوتی: "هه‌موو مه‌رجه‌كان له‌وباره‌یه‌وه به‌جێ گهیهندروان. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش تائێستا كه وڵاته‌كه‌مان نه‌بووه‌ته ئه‌ندامی ته‌واو. هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته ناسهنگینهیه كه یه‌كێتییه‌كه په‌یڕه‌وی ده‌كات".