Yıldız Aktaş,Rewa Mahmut Hasan
20 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2017
پەرلەمانی تورکیا-AA
پەرلەمانتاری هەدەپە دیلەک ئۆجالان داوای کرد کە خوازیارە راستەوخۆ لە نزیکەوە ئاگاداری رەوشی تەندروستی سەرۆکی دەستگیر کراوی پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان بێت.
دیلەک ئۆجالان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەییدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان ماوەیەکە هیچ زانیاریەکیان نیە لەسەر رەوشی تەندروستی و ئاسایشی گیانی ئۆجالان .
دیلەک ئاماژەی بەوەدا کە داواکاری گشتی کۆماری بورسا وەڵامی هەندێک دەنگۆی تۆڕی کۆمەڵایەتی و میدیاکانی داوەتەوە کە ئاماژەیان بە مردنی ئۆجالان کردبوو،بەناراستی لەقەڵەم داون و گوتی، " بەڵام ئێمە ئەو لێدوانە کوردتە قبوڵ ناکەین".
دیلەک ئۆجەلان ئاماژەی بەوەدا کە ئەگەر رێگە بە چاوپێککەوتن لەگەڵ ئۆجالان بدرێت، ئەوا ئەو جۆرە هەواڵانە هیچ نیگەرانیەک دروست ناکەن.
ئەو پەرلەمانتارەی هەدەپە ئاماژەی بەوەدا کە ئۆجالان بەندکراوێکی ئاسایی نیەو گوتی، " بانگەوازمان بۆ دەزگا نێودەوڵەتیەکان و دەزگاکانی خۆمانە، بێدەنگ بوون بەرامبەر تاوانی نێودەوڵەتی و دابراندن تاوانەو هابەشی تاوان مەبن. بانگەواز بۆ حکوومەت دەکەین، دەبێت هەرچی زووترە گوێ بۆ خواستەکانی شەقامی گشتی بگرێت کە داوای وەرگرتنی زانیاری دەکەن سەبارەت بە تەندروستی و رەوشی ئەمنی، لە خودی ئۆجالان خۆی. دەبێت دەسەڵات و دەوڵەت ئەو گۆشەگیریەی بە واتای پێکدادان و ەنگ دێت هەرچی زووترە هەڵگرێت. دەبێت دەرگای دوورگەی ئیمرالی بەرووی خێزان و پارێزەراندا بکرێتەوە و رێگە بدرێت وەفدێکی سیاسی سەردانی بکات.