Muhammed Bilal Kenasari,Muhammet Ali Kemal
20 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2017
واشنتۆن- AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هێزەر ناوێرت، ئاماژەی بەوەکرد کۆبوونەوەی شاندی وڵاتەکەی لەگەڵ کاربەدەستانی تورکیادا کە لەو وڵاتە سەبارەت بە قەیرانی ڤیزە ئەنجامیانداوە، کۆبوونەوەیەکی بەسوود بووە و رایگەیاند: "بەمەبەستی پێکهێنانی کۆمیتەیەکی هاوبەش تاوتوێی دۆخ و جۆری کارەکانمان کرد. ئەم بابەتە لە داهاتوویەکی نزیکدا بڕیاری لەبارەوە دەدرێت".
هێزەر ناوێرت لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەی خۆیدا باسی کۆبوونەوەکانی شاندی وڵاتەکەی بەسەرۆکایەتی جێگری راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، جۆناسان کۆهن بۆ تورکیا کرد.
ناوێرت گوتی: ''کۆبوونەوەکان بەشیوەیەکی باش و بەسوود بەڕێوەچوون و بەشێکی زۆری بەرنامەی کارەکەمان تەواوکرد. ئەمە دۆخێکی باشە و بەرەوپێشچوونمان لەوبارەیەوە هەیە. بەمەبەستی ئاساییکردنەوەی پرۆسەی پێدانی ڤیزە و چارەسەرکردنی خاڵە گرنگەکان بەردەوام دەبین لە پەیوەندیی نزیک. بەمەبەستی پێکهێنانی کۆمیتەیەکی هاوبەش تاوتوێی دۆخ و جۆری کارەکانمان کرد. ئەم بابەتە لە داهاتوویەکی نزیکدا بڕیاری لەبارەوە دەدرێت''.