Rıdvan Korkulutaş
20 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2017
کلیس - AA
دەروازەی سنووریی ئۆنجوپنار لە کلیس، بۆ ماوەیەکی کاتی داخرا.
بەرپرسانی دەروازەکە بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵویان راگەیاند کە بەهۆی هەندێک کاری تەکنیکییەوە، دەروازەکە لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ی بەیانییەوە داخراوە.
کاربەدەستان باسیان لەوەشکرد دوای ئەوەی کارە تەکنیکییەکانی دەروازەی سنووریی ئۆنجوپنار، کە نزیکەی ماوەی هەفتەیەکی پێدەچێت، تەواوبوون، دەروازەکە دەکرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە بەهۆی کارەکانی دەروازەکەوە، قەرەباڵغی زۆر لەلایەن بارهەڵگرەکانەوە، درووستبووە.