Orhan Pehlül
27 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2022
ئادیامان – AA
لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ٢٧ ئێسکەپەیکەر لەو گۆڕەپانێکی کنەوپشکنینی نایاسایی لەقەزای گۆلباشی سەربە پارێزگای ئادیامان دۆزرانەوە کە مەزەندە دەکرێت مێژووەکەیان بۆ هەزار و ٦٠٠ ساڵ لەمەوبەر بگەڕێتەوە.
دوای ئاگادارکردنەوەیان تیمەکانی فەرماندەیی گشتیی جەندرمەی قەزای گۆلباشی گەیشتنە گوندی ئۆرەنلی کە بەشێوەیەکی نایاسایی و بە قاچاخ چەند کەسێک سەرقاڵی کنەوپشکنین بوون.

لە کاتی گەیشتنیاندا، تیمەکان ٢٧ ئێسکەپەیکەری مرۆڤیان لەنێو گۆڕە بەردینەکانی سەردەمی رۆمانیدا دۆزییەوە کە مەزەندە دەکرێت مێژووەکەیان بۆ هەزار و ٦٠٠ ساڵ لەمەوبەر بگەڕێتەوە.
ئێسکەپەیکەرەکان لەلایەن پسپۆڕانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی مۆزەخانەکانەوە لە ناوچەکە گواسترانەوە.
هەر لەنێو ئەو گۆڕە بەردینانەدا، ژمارەیەک کوپەی شکاو دۆزرانەوە.
