Sefa Şahin,Fakhradin Ibrahim Mohammad
26 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2022
ئەنقەرە - AA
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (MiT) لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا، ژمارەیەک ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتووی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا ئەنجام داوە.
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی لە ماوەی نێوان یەکی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ تا ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٢، گورزێکی کوشندەی لە گرووپە تیرۆریستییەکانی پەکەکە، داعش و فەتۆ داوە.
لە ماوەی ئەم چوارساڵەدا، جگە لە ئەندامانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان، سەرکردەکانیشیان کراونەتە ئامانج و کوژراون و دەستگیرکراون.
لە ئۆپەراسیۆنەکان دژبە رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لە هەریەکە لە کۆبانی، عامودا، مەخموور، کەرکووک و سلێمانی تیرۆریستان کراونەتە ئامانج و لە ئەنجامدا ٨٢ سەرکردەی ئەو رێکخراوە کوژراون.
هەروها هەشت سەرکردەی رێکخراوەکەش لە دەرەوەی وڵات دەستگیرکراون و هێنراونەتەوە تورکیا.
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی هەروەها توانیوێتی ١٤ کەسیش لەم ماوەیەدا دەستگیر بکات کە ویستوویانە لە ناوخۆی تورکیا، نەیارانی ئێران بڕفێنن.
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (MiT) هەروەها توانیوێتی بەناو ئەمیری ویلایەتی تورکیا، قاسم گولەر دەستگیر بکات.
