Sangar Hamad Azeez
26 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2018
دیاربەکر - AA
پارێزگای دیاربەکر رایگەیاند لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە نزیک گوندی ئاکچەبوداکی سەر بە شارۆچکەی لیگە پێکدادان روویدا.
بەپێی راگەیەنراوێکی پارێزگای دیاربەکر لە پێکدادانەکەدا سەربازیک گیانی لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.
لە راگەیەنراوەکەی پارێزگای دیاربەکردا هاتووە "بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی سەربازێکمان پێگەشت کە لەمیانی ئەرکەکەیدا لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمڕۆدا شەهید بوو،".
پارێزگای دیاربەکر وێڕای هیوای لێخۆشبوون بۆ سەربازەکە و سهرهخۆشی له بنهماڵهكه و گهلی توركیا كردووه.