دیاربەکر
گوتەبێژی ڕێکخراوەکە ئەمینە ئۆزبەک لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستیە هەموو کەس لەتورکیا پشتگیری لە قۆناغی ئاشتی بکات، ناوبراو رایگەیاند دایکان هیچ کات رق و کینە لە دڵ ناگرن، هەرگیز حەز بەوە ناکەن کەسی تر ئەو ئازارە بچێژێتکە ئەم بینیویەتی. لێرە دایکان ئەوەی لە دەستیان بێت دەیکەن تاکو چیتر دایکانی تریش وەک ئەمان ئازار نەچێژن و گوتی:" ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە ئیتر کەس بەهۆی جەنگەوە گیان لەدەست نەدات".
قودرەت ئەریامان یەکێکە لەو دایکانەی کە دوای ئەوەی کوڕەکەی بۆ ماوەی ٤ ساڵ دەبێت بێسەروشوێن بوو، هەواڵی گیان لەدەستدانی لە کۆبانی پێگەیشتووە. ئەریامان ئاماژە بەوە دەکات کە دەبێت هەموو لایەک پشتگیری لە قۆناغی ئاشتی بکەن.
ناوبراو نزا دەکات بۆ ئەوەی ئەمە دوایین ناخۆشی بێت و بەسەر هیچ کەسێکی تردا نەیەت.
خانم ئاتلی ٦٥ ساڵ ئێستاش چاوەڕێی گەڕانەوەی کوڕەکەی دەکات، تائێستا نازانێت لە ژیاندا ماوە یان نا و دەڵێت،" خوازیارین هەموو ئەو دایکانەی هەمان ئازاریان هەیە، دەستمان بۆ درێژ بکەن، با بێن و پێکەوە داوای ئاشتی بکەین، تاکو چیتر دایکان و باوکان و خێزانەکانی ئەم جوغرافیای، ئازاری هاوشێوە نەچێژن".
پاکیزە چاڵ-ی ٥٧ ساڵ ئاماژە بەوە دەکات هەموو جەژنێک شیرینی بۆ کوڕە بێسەروشوێنەکەی کۆدەکاتەوە.
ناوبراو دەڵیت: "هەموو جەژنێک چکلێتێک لەناو سەبەتەی شیرینیەکاندا دەردەهێنم و بۆ کوڕەکەمی جیا دەکەمەوە. تائێستا ٢٢ چکلێتی بۆ کورە بێ سەروشوێنەکەی جیا کردۆتەوە. چاڵ ئاماژە بەوە دەکات کە ٦ ساڵ لەمەوپێش هەواڵی مردنی کوڕەکەی پێگەیشتووە و لەبەر ئەوەی تا ئێستا جەنازەی کوڕەکەی نەبینیوە، لەو بڕوایەدایە کە رۆژێک بێتەوە بۆ لای".
ئەندامانی رێکخراوی دایکانی شەهید لەو دایکانە پێکدێت کە لە رووداوەکانی نەوەدەکانی سەدەی رابردوو کوڕەکانیان بێسەروشوێن بوون.