Ömer Yasin Ergin,Mehmet Sıddık Kaya
18 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2019
دیاربەکر - AA
ئەو دایکانەی دیاربەکر کە رۆڵەکانیان رفێندراون، ماوەی 106 رۆژە لەبەردەم بینای سەرەکی هەدەپە بەردەوامن لە ئێشکگرتن.
دایکانی دیاربەکر، هەدەپە بە بەرپرسیار دەزانن لە رفاندنی رۆڵەکانیان، بەم هۆیەشەوە لە سێی ئەیلوولەوە لەبەردەم بینای ئەو پارتە ئێشکگرییان دەستپێکردووە.

حوسنییە کایا یەکێکە لەو دایکانەی وێنەی منداڵەکانیان بەدەستەوەیە و چاوەڕوانی گەڕانەوەیانن.
حوسنییە کایا بە زمانی کوردی گوتی: "پێنج ساڵ بەرلە ئێستا مەکییەی کچی کە ئەو کات تەمەنی تەنها 14 ساڵ بووە رفێندراوە بۆ چیا و لەپێناو گەڕانەوەی کچەکەیدا بەردەوام دەبێت لە ئێشکگری".
حوسنییە کایا جەختی لەوەیش کردەوە کە تا کچەکەی نەگەڕێتەوە واز لە ئێشکگری ناهێنێت و گوتی: "هەدەپە کچەکەمی بردوەتە چیا".
ناوبراو هەروەها گوتی: "هەدەپە و پەکەکە چۆن کچەکەمیان بردووە ئاواش بیهێننەوە، من لەبەر کچەکەم بەشداری ئەم ئێشکگرییەم کردووە و تا نەشیەتەوە وازناهێنم. ئەگەر کچەکەی خۆشم بێتەوە لەپێناوی ئەم دایکانەی ئێرە بەردەوامدەبم لە ئێشکگری و لەبەردەم بینای هەدەپە ناڕۆم، بۆچی ئەم ستەمە لە ئێمە دەکەن؟ با منداڵەکانمان بۆ بهێننەوە چونکە ئەوان دەزانن لەکوێن".