Ramal Mahmood
02 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2016
دیاربەکر - AA
بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ کە دوێنێ شەممە بەمەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆسەر چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە ١٣ گوندی هەردوو قەزای لیجە و هانی سەربە پارێزگای دیاربەکر راگەیەندرابوو، هەڵگیرا.
پارێزگای دیاربەکر لە بەیاننەمەیەکدا رایگەیاند کە ئۆپەراسیۆن بۆسەر چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە سنووری هەردوو قەزای لیجە و هانی ئەنجامدرا.
راگەیەنراوەکە ئەوەی بەبیر هێناوەتەوە کە دوێنی شەممە بەمەبەستی پاراستنی ماڵ و گیانی هاووڵاتییانی ناوچەکە لەکاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆندا، بەپێی مادەی ژمارەی ٥٤٤٢ی یاسای ئیدارەی پارێزگاکان، بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ دراوە و، تێیدا هاتووە "دوێنێ لە کاتژمێر ٥٠:٠٠ی بەیانیەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی مەدەنی زیانیان بەرنەکەوێت قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە گوندەکانی بیرلیک، شەنلیک، ئاباڵی، ئەرگینکۆی، توزلایکۆی، دوروکۆی و داراڵان لە قەزای لیجە، هەروەها گوندەکانی تۆچوڵار، یوکاری توراڵی، کاڵابا، سەرەنکۆی و ئوزونڵار لە قەزای هانی راگەیەنرابوو، لە کاتژمێر ٥٠:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ کۆتایی پێ هات. سوپاسی هاووڵاتییان دەکەین بۆ پابەندبوون بە بڕیارەکە کە لەپێناو پاراستنی ماڵ و گیانی ئەوان بڕیارمان لێدابوو".