Sangar Hamad Azeez
22 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2016
بە بەشداری چەندین ئەکادیمیستی تورکیا و جیهان لە شاری دیاربەکر، وۆرکشۆپێک بۆ زمان و ئەدەبیاتی کوردی کرایەوە.
بەسەرۆکایەتی بەشی زمان و ئەدەبیاتی کۆلێژی زمانی زانکۆی دیجلە، بۆ یەکەمجار بە ئامادەبوونی ئەکادیمیستانی ٣٠ وڵات وۆرک شۆپێک بۆ زمان و ئەدەبیاتی کوردی کرایەوە.
وۆرکشۆپەکە کە بە مارشی تورکیا دەستی پێکرد دوای گوتاری کردنەوە کە بە زمانی کوردی پێشکەش کرا، دوورلەچاوی میدیاکاران بەڕێوەچوو.
لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو سەرۆکی بەشی زمانی کوردی لە کۆلیژی زمانی زانکۆی دیجلە، حەسەن کەرەجان گوتی: "لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی بە دیموکراتی کردن و بە پاڵپشتی حکوومەت ئەم وۆرکشۆپەمان رێکخست".
ناوبراو گوتی: "لە وۆرکشۆپەکەدا چەندین ئەکادیمیستی زمانەوانی بەشداریان کردبوو کە لە نێویاندا شارەزایانی زمان لە وڵاتانی ئەڵمانیا، بەریتانیا، فەڕەنسا و سوید بەدیدەکرێن. ئامانجیش لە وۆرکشۆپەکە بریتیە لە بەراورد کردن و لێکۆلینەوە لە زمانی کوردی بە بەراورد بە زمانەکانی دیکەی جیهان".
وۆرک شۆپەکە کە ئەمڕۆ دەستی پێکرد ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.