Ayşe Dogru,Hemın Othman Mohammed
11 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
لیژنه‌ی داوه‌ری بۆ "Istanbul Photo Awards 2018" دیاریكرا كه چواره‌مین جاره له‌لایه‌ن ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه رێكده‌خرێت.
داوه‌ری ئه‌مساڵی كێبڕكێكه وه‌ك ساڵانی رابردوو پسپۆڕانی نێوده‌وڵه‌تی له بواری فۆتۆگرافیی له خۆده‌گرێت.
لیژنه‌ی داوه‌ری بۆ ساڵی 2018ی خه‌ڵاتی "Istanbul Photo Awards" پێكهاتووه له؛ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌خشی دیجیتاڵی Paris Match، مارینۆ مێرتنس، كه ساڵی رابردووش ناوی له لیژنه‌ی داوه‌ری كێبڕكێكه‌دا هه‌بوو، گه‌وره فۆتۆگرافه‌ری وه‌رزشی و خاوه‌نی خه‌ڵاتی Getty Images، كامیرۆن سپێنسه‌ر، ئه‌ندامی ئاژانسی NOOR فۆتۆگرافه‌ر یوری كۆزیرێڤ، فۆتۆگرافه‌ر و راوێژكاری میدیای بینراو، جۆرج دی كیرل، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌ره‌پێدانی كار و دابه‌شكردنی فۆتۆ AFP، میشێل سكۆتۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌خشی هه‌واڵه بینراوه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئه‌حمه‌د سهل و سه‌رنووسه‌ری فۆتۆگرافی ئاژانسی ئانادۆڵو، فرات یورداكول، له‌گه‌ڵ دوو ناوی به‌ناوبانگی دیكه كه بۆ لیژنه‌ی داوه‌ری زیادكران و یه‌كه‌مجاره به‌شداری له لیژنه‌كه‌دا ده‌كه‌ن ئه‌وانیش؛ ئاندری پۆڵیكانۆڤ، كه یه‌كێكه له گرنگترین سه‌رنووسه‌رانی فۆتۆگرافه‌ری هه‌واڵ له كایه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا، له‌گه‌ڵ فێدریك لافارج كه ساڵی رابردوو بووه خاوه‌نی خه‌ڵاتی "وێنه‌ی ساڵ".
كێبڕكێی "Istanbul Photo Awards 2018" كه كراوه‌یه بۆ فۆتۆگرافه‌رانی لێهاتوو و به ئه‌زموون، له 1ی تشرینی دووه‌مه‌وه ده‌رگای له به‌رده‌م به‌شداربوون كردووه‌ته‌وه و، تا 31ی كانوونی دووه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌و وێنانه‌ی ده‌چێته پله‌به‌ندییه‌وه، له مانگی ئاداردا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه‌ی داوه‌ریه‌وه كه له توركیا كۆده‌بنه‌وه دیاری ده‌كرێن.
كێبڕكێكه وه‌ك ساڵانی رابردوو ئه‌مساڵیش هێڵی ئاسمانیی توركیا (THY) بووه سپۆنسه‌ری فه‌رمیی و، هاوكات له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئاژانسی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری توركیا (TİKA)ه‌وه پشتیوانی لێده‌كرێت.
داواكارییه‌كان بۆ به‌شداری له "Istanbul Photo Awards 2018" له رێگه‌ی ماڵپه‌ڕی www.istanbulphotoawards.com پێشكهشدهكریت.