Mehmet Fatih Aslan,Hemın Othman Mohammed
29 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2017
ئورفا - AA
شه‌ربه‌تی مه‌یان كه له مانگه‌كانی هاویندا بۆ خۆفێنككردنه‌وه ده‌خورێته‌وه، بووه‌ته یه‌كێك له خواردنه‌وه به‌تامه‌كانی سفره‌ی ره‌مه‌زان كه هه‌میشه بوونی هه‌یه.
ئه‌و جۆره شه‌ربه‌ته كه ده‌گوترێت بۆ زۆر نه‌خۆشی باشه، له وه‌رزی گه‌رمادا خه‌ڵكی له ناوچه‌ی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو ده‌یخۆنه‌وه و یه‌كێكه له گرنگترین خواردنه‌وه‌كان.
به هۆی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ئه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان هاوكاته له‌گه‌ڵ مانگه گه‌رمه‌كانی ساڵ، شه‌ربه‌تی مه‌یان زیاتر ده‌خورێته‌وه و سفره‌ی به‌ربانگی پێده‌ڕازێنرێته‌وه.
عه‌بدوڵڵا جولها، كه ماوه‌ی 54 ساڵه شه‌ربه‌تی مه‌یان ده‌فرۆشێت و، به‌رهه‌مه‌كه‌ی له په‌یمانگای به‌ڵگه‌ی خاوه‌ندارێتی تورك تۆمار كردووه، باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت شه‌ربه‌ته‌كه بكڕن پێش چه‌ند كاتژمێرێك له‌به‌رده‌م دووكانه‌كه‌یدا ریزده‌به‌ستن.
عه‌بدوڵڵا جولها باسی له‌وه كرد كه شه‌ربه‌ته‌كه له زۆر شاری ناوچه‌كه به‌كارده‌برێت به تایبه‌تیش له ئورفا. مانگی ره‌مه‌زانیش ههلێكە بۆ ئێمه كه تیایدا شه‌ربه‌ته‌كه‌ی فرۆشی زۆره له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌ربه‌ته‌كه له ره‌گی دره‌ختی مه‌یان دروست ده‌كه‌ن كه له ناوچه‌كه ده‌ڕویت.
عه‌بدوڵڵا جولها خۆشحاڵی خۆی نیشان دا به پڕفرۆشی شه‌ربه‌ته‌كه و، گوتی: "%80ی خه‌ڵكی ئورفا شه‌ربه‌تی مه‌یان ده‌خۆنه‌وه. به به‌راورد به مانگه‌كانی دیكه فرۆشی شه‌ربه‌ته‌كه له مانگی ره‌مه‌زاندا 30 هێنده زیاد ده‌كات".