Cemal Aşan,Muhammet Ali Kemal
11 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2018
وان- AA
سەرۆکایەتی شارەوانی وان کە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە، سەرۆکی بۆ دیارییکراوە بە مەبەستی رێگرییکردن لە زیاتر پیسبوونی دەریاچەی شین و جوانی وان کە خودی دەریاچەکە و کەناراوەکانی بوونەتە جێگەی بایەخی گەشتیاران، پرۆژەیەک بە بڕی ١٠٠ ملیۆن لیرە دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن فەرمانگەی ئاو و ئاوەڕۆی وان کە سەر بە شارەوانی شارەیەکەیە، بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە دەست بە کارەکانی بە تەواوەتی وەگەڕخستنی وێستگەی پاڵاوتنی ئاو کە ماوەی چەندین ساڵە هاووڵاتییان چاوەڕێی دامەزراندنی دەکەن، کراوە.
پرۆسەی تەندەرینگی پرۆژەی وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی وان رۆژی یەکی شوبات بەڕێوەدەچێت.
شارەوانی وان لە رێگەی پرۆژەکەوە، ئەو پیسیییە پاک دەکاتەوە کە بە هۆی ئاوەڕۆی ماڵان و شوێنە پیشەسازییەکانەوە لە ئاوی دەریاچەی واندا درووست بوون.