Ramal Mahmood
09 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2017
ئەنقەرە –
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێوڕەسمی خەڵاتە تایبەتییەکانی وەزارەتی کولتور و گەشتیاریدا، گوتەیەکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان گوتی: "وەک ئەوەی ماوە ماوە ئاماژەمان پێکردووە، لەماوەی ١٤ ساڵی رابردوودا لە وڵاتەکەمان بەداخەوە لاوازترین خاڵەکان لە بواری کولتوری و پەروەردە پێکدەهێنن. بەهۆی ئەوەی نەمانتوانیووە بگەینە ئەو ئاستەی کاریگەری زۆری تێکردووم. ئەمە رەخنە لە خۆگرتنە بەڵام راستییە. لە قۆناغەکانی داهاتوودا بایەخی زیاتر بەمە دەدەین و دەیکەینە سەر مەشقی کارەکانمان هەم کەموکوڕییەکانمان پڕ دەکەینەوە و سەرکەوتنی گەورەش بەدەست دەهێنین بۆ کۆتاییهێنان بەم کەموکوڕیانە".