Orhan Onur Gemici,Muhammet Ali Kemal
20 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2019
ئەنقەرە- AA
وهزارهتی ناوخۆی توركیا رایگهیاند له میانی ههڵمهتی "ئاسایش و ئارامی له توركیا"، دوو ههزار و ٤٢٣ گومانلێكراو دەستگیرکراون كه بهتۆمهتی ئهنجامدانی تاوانی جۆراوجۆر داواكراون.
لەو هەڵمەتەدا کە ئەمساڵ دووەم جارە ئەنجامدەدرێت، ٦٦ هەزار و ٥٠٣ سەرباز بەشدارییان تیادا کردووە و ٢٤٨ سەگی راهێندراو بەکارهێنراون.
تیمەکان پشکنینیان بۆ ناسنامەی ٦٣٤ هەزار و ٨٤١ کەس کردووە و ١٨٦ هەزار و ٩٦ ئۆتۆمبیلی تایبەت و سێ هەزار و ٩٩٠ ئۆتۆمبیلی گشتیی پشکنراون.
لە ئەنجامی هەڵمەتەکەدا، دوو ههزار و ٤٢٣ گومانلێكراو دەستگیرکراون كه شەشیان بەئەنجامدانی تاوان، ١٠یان بەتاڵانی، ٨٢ بە بریندارکردنی هاووڵاتییان، ٥٤یان بە دزیکردن، ٢٩یان بە تەڵەکەبازیی و ساختەکاریی، شەشیان بە گێچەڵی سێکسی، چواریان بە دەستدرێژیی سێکسی بۆسەر منداڵان، ٣٠یان بە بازرگانییکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە، هەشتیان بە قاچاخچێتیی، پێنجیان بەئەندامێتیی فەتۆ، پێنجی دیکەیان بەئەندامێتیی لە رێکخراوی تیرۆریستی چەکداردا و ئەوانی دیکەی بەتاوانی دیکە تۆمەتبارن و داواکراون.
ئەمە جگە لەوەی ٤٤ کەسی ونبوو دۆزرانەتەوە کە ١٣یان منداڵن.