Halil Demir
22 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە سێ پارێزگای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی هاوکات کە ناوەندەکەی ئیستانبوڵە کرایە سەر کارمەندانی کۆمپانیایەکی ئەمنیی کە دەرکەوتووە لەلایەن بەڕێوەبەرانی پێشووی کایناک هۆڵدینەوە دامەزرێنراوە کە بەهۆی ئەوەی ناوەندی دارایی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) بوو قەیومی بۆ دانراوە، لەو ئۆپەراسیۆنەدا لە کۆی ١٦ گومانلێکراو ١٥یان دەستگیرکران.
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاریی گشتیی کۆماریی ئانادۆڵووەوە بەڕێوەچوو، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە داراییەکانی ئیستانبوڵ لە پارێزگاکانی ئیستانبوڵ، عەنتاب و بورسا ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتیان ئەنجام دا و لە کۆی ١٦ گومانلێکراوی داواکراو ١٥یان دەستگیرکرد.
لە هەڵمەتی گەڕان و پشکنینی ئەدرێسی گومانلێکراواندا، دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر ئامێر و بەڵگەی دیجیتاڵیدا گیرا.
لە کاتێکدا رێوشوێنەکانی ئاسایش لەبارەی گومانلێکراوە دەستگیرکراوەکان درێژەی هەیە، کارەکان بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوە هەڵاتووەکە بەردەوامە.