Hanife Erdinç,Hemın Othman Mohammed
12 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2016
لە شارۆچکەی ئایڤاجک سەربە پارێزگای چاناکالە، ٥٣ ھاووڵاتی بیانی دەستگیرکران کە بە نیازبوون بە شێوەیەکی نایاسایی بپەڕنەوە بۆ دوورگەی میدیلی یۆنان.
بەپێی ئەو زانیارییەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، گرووپەکە کە ژن و منداڵیان لەنێودابووە لە سۆکاکئاغزی سەربە ئایڤاچکەوە بە بەلەمی لاستیکی چوونەتە ناو دەریاوە. دوای ئەوەی لەلایەن تیمەکانی ئاسایشی کەنار دەریاوە بەدی کراون ئۆپەراسیۆن بۆ سەریان دەستیپێکرد.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ٥٣ کەسی بیانی دەستگیرکراون کە پێکھاتوون لە ھاووڵاتیانی سووریا، ئەفغانستان، مالی، کۆماری کۆنگۆی دیموکرات، سیرالیۆن، ئەریتێریا، سەنیگال و کۆماری ئەفریقای باشوور.
دوای ئەوەی ھاووڵاتییە بیانیەکان برانە بنکەی ئاسایشی کەنار دەریای کوچوککویو، لێکۆڵینەوە لە ناسنامەیان کرا و، دوای وەرگرتنی ئیفادەکانیان رەوانەی ناوەندی گەڕاندنەوەی بیانییەکان کران لە ئایڤاجک.