مێرسین
سەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە میانی بەشداریکردنی لە رێورەسمی پارتەکەی لە شارۆچکەی ئاکدەنیز سەر بە پارێزگای مێرسین سەبارەت بە دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرکۆنەی بڕیاری دادگای تورکیای لەبارەی زیندانیکردنی ھەتاھەتایی ئۆجەلان کرد.
دەمیرتاش گوتی: ١٥ ساڵ پێش ئێستا لە ١٥ شوباتی ١٩٩٩ لە کینیاوە بە پلانێکی نێودەوڵەتی کە دەستی چەندین وڵاتی زلھێزی لەپشتەوە بوو، ئۆجەلان دەستگیر کرا و ھێنرایەوە تورکیا، بەپێی مادەی ١٢٥ی دەستوری وڵات سزای سێدارەی بە تۆمەتی ناپاکی لە وڵات بۆ دەرکرا، بەڵام بەھۆی قەدەغەکردنی سزای سێدارە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە سزاکەی بۆ زیندانی ھەتا ھەتایی سوک کراو ماوەی ١٥ ساڵە لە دورگەی ئیمراڵی بەند کراوە.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.