Sangar Hamad Azeez
12 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2016
ئەو کچە بەریتانییەی کە پارساڵ بە مەبەستی چوونە ریزەکانی داعشەوە چووە سووریا، بانگەشەی ئەوە دەکرێت لە بۆردومانێکدا کوژرابێت.
لە لێدوانێکیدا پارێزەری خانەوادەی ئەو کچە تەمەن ١٦ ساڵە رایگەیاند کە کادیزا سوڵتانا کە پارساڵ بە ئامنجی پەیوەندی کردن بە داعشەوە چووە سووریا ، لە بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بۆسەر رەققە کوژراوە.
ئەو پارێزرە ئەوەیشی راگەیاند: "کەوا چەند هەفتەیەکە هەواڵی کوشتنی کادیزایان پێگەشتووە بەڵام تا ئەوکاتەی لە سەرچاوەی باوەڕپێکراو هەواڵەکەیان پشت راستکردۆتەوە ئینجا رایانگەیاندووە".
کادیزا سوڵتانا لەگەڵ دوو هاورێی بە ناوەکانی شەمیمە بێگوم و ئەمیرە عەباسی لە ١٧ی شوباتی ٢٠١٥ لە رێگەی هێڵی ئاسمانی تورکیەوە گەشتنە ئیستانبوڵ، دواتر پۆلیسی بەریتانیا تیمێکی تایبەتیان نارد بۆ تورکیا بۆ گەڕان بەدوای ئەو سێ کچە ودواجار دەرکەوت کە بە قاچاغ لە تورکیاوە چوونەتە سووریا و پەیوەندییان بە داعش کردووە.
پێشبینی دەکرێت زیاتر لە ٨٠٠ هاووڵاتی بەرەگەر بەریتانی پەیوەندییان بە داعش کردبێت و هاتبنە عێراق و سووریا .