Merve Yıldızalp Özmen
24 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند: "لە ئۆپەراسیۆنەکانی مانگی رابردوودا بە تێکڕایی ١١٩ تیرۆریست لەچالاکی خراون، کە ٥٣یان لە ناوخۆی وڵات و ٦٦یان لەودیووی سنوورەکانمانەوە بوون".
ئفسهری هه‌ڵسه‌نگاندن و شرۆڤه‌كردن له راوێژكارییهتی كاروباری په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، پنار كارا له ته‌لاری وه‌زاره‌ت راگه‌یه‌ندراوی چالاكییه‌كانی مانگی رابردووی خوێنده‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی ئیدلبه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ رووسیا له هه‌ماهه‌نگیداین. هه‌موو جۆره رێوشوێنێك ده‌گرنه به‌ر بۆ پاراستنی ئاسایشی یه‌كه سه‌ربازییه‌كانیان.
سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریش له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیادا هاتووه: "له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی مانگی رابردوودا به تێكڕایی ١١٩ تیرۆریست له‌چالاكی خراون، كه ٥٣یان له ناوخۆی وڵات و ٦٦یان له‌ودیووی سنووره‌كانمانه‌وه بوون".
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا به پێویستی ده‌زانێت بۆ هێنانه‌دی ئاشتی و سه‌قامگیری كۆتایی بهێندرێت به هێرشه‌كانی ئه‌رمینیای تیرۆریست و داگیركاری ناحه‌قانه‌ی ئازه‌ربایجان، هه‌روه‌ها ده‌بێت سه‌ربازه به‌كرێگیراوه‌كان ره‌وانه بكرێنه‌وه.