24 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2020
قه‌یسه‌ری – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ (سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام) عه‌لیێڤ و برا ئازەربایجانەكانمان، قسەم كرد و پێیان راگەیاندم كە ئەوان بەردەوامن لە رزگاركردنی خاكە داگیركراوەكانیان".
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی حه‌وته‌می لقی قه‌یسه‌ری ئاك پارتیدا كه له یاریگای قادر هاس به‌ڕێوه‌چوو گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دۆزینه‌وه‌ی ٤٠٥ ملیار مه‌تر سێجا یه‌ده‌گی گازی سروشتی له ده‌ریای ره‌ش، هیوای زیاتر كردوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی وزه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
ئەردۆغان له‌باره‌ی پێكدادانه‌كانی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیاوه گوتی: "بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ (سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام) عه‌لیێڤ و برا ئازەربایجانەكانمان، قسەم كرد و پێیان راگەیاندم كە ئەوان بەردەوامن لە رزگاركردنی خاكە داگیركراوەكانیان. وه‌ك یه‌ك گه‌ل و دوو ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌موو جۆره پشتیوانییه‌كی ئازه‌ربایجان بۆ رزگاركردنی خاكه داگیركراوه‌كه‌ی".
ئه‌ردۆغان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی تیرۆر له سووریا له نزیك سنووری عێراق، گوتی: "هه‌رگیز توركیا رێگه نادات له خوار سنووره‌كانی زۆنگاوێكی تیرۆر دروست بكرێت".
ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی له فه‌ڕه‌نسا گرت و گوتی: "له پشت كاره‌سات و داگیركردنی ئازهربایجانهوهن. (سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل) ماكرۆن پێویستی بە پشكنینی هزری هەیە، چونكە چۆن سەرۆكی دەوڵەتێك بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ ملیۆنەها لە پەیرهوانی ئایینی جیاواز (موسڵمانان) لە وڵاتەكەیدا، دەكات".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵكوتانه سه‌ر مزگه‌وتێك له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه له به‌رلین سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: " ئه‌مه هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی فاشیزمی ئه‌ورووپایه كه هێرش ده‌كاته سه‌ر مافه‌كانی هاووڵاتییانی مسوڵمان. ئه‌ورووپا به‌و به‌ره‌ی له دژی مسوڵمانان كردوویه‌تییه‌وه، كۆتایی خۆی دیاری ده‌كات. ئه‌گه‌ر تا زووه خۆی له‌و نه‌خۆشییه رزگار نه‌كات، ته‌واوی ئه‌ورووپا له‌ناوه‌وه داده‌ڕمێنێت".