Esma Küçükşahin
17 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2022
قەیسەری - AA
لە ئاکامی وەرگەڕانی پاسێکی گەشتیاریی لە پارێزگای قەیسهری ناوهڕاستی توركیا، ٣٠ کەس برینداربوون.
رووداوەکە لە ناوچەی لیجا سەربە قەزای ساریئۆغڵان روویدا و پاش ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن، پۆلیس و جەندرمە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
لە ئهنجامی رووداوەكهدا ٣٠ کەس برینداربوون و بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.
سەرنشینی پاسەکە، رفقی جان کە باسی لەوە کرد رووداوهكه لهمیانی گهڕانهوهیان بۆ مێرسین له گهشتێكیان بۆ دهریای رهش روویداوه.
رفقی جان ئاماژهی بهوه كرد، له بەیانیدا شۆفێری پاسەکە کۆنترۆڵی لە دەستداوە، سەرەتا خۆی کێشاوە بە تابلۆکانی سەر شەقامەکەدا و کاتێک هەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی داوە، پاسەکە وەرگەڕاوە. ئهو پێی وابوو، ئهگهر زۆرە رووداوەکە بەهۆی خهولێكهوتنی شۆفێرەکەوە روویدابێت.
دوای وەرگرتنی چارەسەر ٢٤ لە بریندارەکان نەخۆشخانەیان جێهێستووە و شەشیان لە نەخۆشخانە جیوازەکان چارەسەر وەردەگرن.
لەلایەکی دیکەوە، ژمارەیەک لە گەشتیاران کە بە سەلامەتی لە رووداوەکە رزگاریان بووە، بە پاسێکی دیکە بەردەوام بوون له گهڕانهوه بۆ مێرسین.