Muhammet Ali Kemal
07 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2017
یۆزگات- AA
لە ئاکامی وەرگەڕانی پاسێک لە شارۆچکەی ئاکداغمادەنی سەربە پارێزگای یۆزگات، سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە دوویان منداڵن و ٤٣ کەسی دیکەش برینداربوون.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، پاسێک کە بە نیاز بووە لە یۆزگاتەوە بەرەو سیواس بچێت لە گوندی عەبدوڕەحمالی لە شارۆچکەی ئاکداغمادەنی لە ئەنجامی لەدەستدانی کۆنترۆڵ لە لایەن شۆفێرەکەیەوە، وەرگەڕاوە.
لە ئەنجامی رووداوەکەشدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە کە دوویان منداڵن و ٤٣ کەسی دیکەش برینداربوون.
بریندارەکان بە ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن، بۆ نەخۆشخانەکانی سۆرگون، ئاکداغماندەنی و یۆزگات گوازراونەتەوە.