Sarp Özer,Hemın Othman Mohammed
05 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2019
پریزرن - AA
وه‌زیری به‌رگری توركیا، خولوسی ئاكار باسی له‌وه كرد كه له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی F-35 له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سێ فڕۆكه راده‌ستكراوه، بڕیاره چواره‌مین فڕۆكه‌ش ئه‌مڕۆ راده‌ستبكرێت و، گوتی: "كۆبوونه‌وه‌كان درێژه‌ی هه‌یه بۆ پاراستنی ماف و رهوایهتیهكانمان، له رۆژانی داهاتوودا ئه‌و ره‌وشه یه‌كلاده‌بێته‌وه".
ئاكار ئاماژه‌ی به هه‌ڕشه‌ی مووشه‌كی و ئاسمانیی كرد له‌سه‌ر توركیا و، رایگه‌یاند: "پاراستنی وڵات و گه‌له‌كه‌مان به‌رامبه‌ر ئه‌وه گرنگترین ئه‌ركه به‌لامانه‌وه".
خوڵوسی ئاكار باسی له‌وه كرد كه كاریان كردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته ببنه خاوه‌نی چ سیستمێكی به‌رگری ئاسمانیی، دوای ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان له كایه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا خستووه‌ته‌ڕوو و، له ئه‌نجامی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌رێنیترین وه‌ڵامیان له رووسه‌كانه‌وه وه‌رگرتووه. ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه تاكه ئامانجی توركیا پاراستنی وڵات و گه‌له‌كه‌یه‌تی.
گوتیشی: "كار له‌سه‌ر ئه‌وه كرا. له‌گه‌أ ئه‌وه‌شدا ئێمه كاتێ S-400'مان كڕی له هه‌مان كاتدا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گوتمان كه ده‌توانین پاتریۆته‌كان، سیستمه‌كانی ئاسمانیی و مووشه‌كی ئه‌مریكاش بكڕین، به‌رده‌وامیشین له گوتنی. كۆبوونه‌وه‌كان له‌و باره‌یه‌وه درێژه‌ی هه‌یه. له چوارچێوه‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌ی خستوومانه‌ته ئاراوه له‌و بارهیهوهیهكه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان، به‌رپرسانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كاندا به‌رده‌وامن له كۆبوونه‌وه. له‌به‌رئه‌وه ئێمه به روون و ئاشكرا داواكریمان بۆ كڕینی سیستمی پاتریۆت خستووه‌ته‌ڕوو".
ئاكار باسی له پرۆژه‌ی F-35 كرد كه توركیا یه‌كێكه له هاوبه‌شه‌كانی و، گوتی: "كۆبوونه‌وه‌كان درێژه‌ی هه‌یه بۆ پاراستنی ماف و رهوایهتیهكانمان، له رۆژانی داهاتوودا ئه‌و ره‌وشه یه‌كلاده‌بێته‌وه".