Hemın Othman Mohammed
11 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
راوێژكاری پیشه‌سازی به‌رگری توركیا، ئیسماعیل ده‌میر، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌باره‌ی سیستمی به‌رگری ئاسمانی‌دا هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ رووسیا نه‌كراوه و، بابه‌تێكی له‌و شێوه‌یه‌ش له رۆژه‌ڤدا نه‌بووه.
له میانی به‌شداری كردنی له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی رۆژانی هه‌ماهه‌نگی پیشه‌سازی به‌رگری و ئاسمانیی ئه‌نقه‌ره‌دا، ده‌میر وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵوی دایه‌وه.
پرسیار له ده‌میر كرا سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی كڕینی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی دوورهاوێژ له رووسیا، پاش كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتی: "له‌باره‌ی سیستمی به‌رگری ئاسمانییدا هیچ رێككه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ رووسیادا نییه. ئه‌و بابه‌ته له رۆژه‌ڤی ئێمه‌دا نییه. بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه، هه‌ماهه‌نگی گشتیی له پیشه‌سازی به‌رگریدا. له‌باره‌ی سیستمی به‌رگری ئاسمانییدا ئێمه په‌ره به سیستمی نیشتمانی خۆمان ده‌ده‌ین. له‌كاتی ئه‌و پهرهپێدانهدا له‌گه‌ڵ وڵاتانی جۆراوجۆردا هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین به‌وانه‌شه‌وه كه پێشتر داوایان لێكراوه. ئێمه به‌و ئاراسته‌یه ده‌ڕۆین. ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له راگه‌یاندندا بڵاوده‌بنه‌وه ده‌بنه‌هۆی به‌هه‌ڵه‌دا بردن. له‌به‌رئه‌وه پێویسته رێككردنهوهیهك بكه‌ین. نازانم كه ئه‌و ده‌نگۆیه كێ بڵاوی كردووه‌ته‌وه و له چ هه‌واڵێكدا هاتووه، كێ گوتویه‌تی، كێ پشتیوانی بووه، سه‌یره. ده‌گوترێت له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا قسه‌ی له‌سه‌ر كرا، گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی پیشه‌سازی به‌رگریی كراوه. ئه‌مه چۆن به‌و ئاراسته‌یه‌دا برا. ره‌نگه له‌به‌رئه‌وه بێت كه چاوه‌ڕوانییه‌كان به‌و ئاراسته‌یه بوون".