Abdullah Shukur
28 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 29 شوبات 2016
ئیستانبوڵ
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێش سەردانەکەی بۆ وڵاتی کۆتدیڤوار لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە بڕیاری ریفراندووم لە لایەن پارتە سیاسییەکانە گوتیشی: "بۆ بەڕێوە بردنی هەر ریفراندۆمێک پێویست بە دەنگی ٣٣٠ پەرلەمانتار هەیە، ئەگەر ئەمە دەستەبەر بکرێت ئەوا ئەو کاتە لەو بابەتەی کە داوا دەکرێت دەتوانرێت ریفراندۆم ئەنجام بدرێت. ھاوکات ئەو پارتە سیاسییانەی کە ھەوڵی دەستەبەرکردنی ئەو ٣٣٠ دەنگە دەدەن، دەبێت بڕیاریش بدەن لەسەر ئەوەی کە ریفراندۆمەکە لەسەر پرسی سیستەمی سەرۆکایەتییە، یان دەستووری نوێ یانیش دەستورێک کە پرسی سەرۆکایەتیش لەخۆ بگرێت. واتە ئێمە دەزانین کە حکوومەت بە پلە یەک لە ھەوڵی ئەو دایە. بەڵام دەیبنین کێشە کەوتووەتە کارەکانی دەستووری نوێ و کارەکانی کۆمسیۆنی رێککەوتنی دەستوور. بەرێز سەرۆکی پەرلەمانیش نامەیەکی بۆ چوار پارتی سیاسی ناردووە ھاوکات چاوەڕوانی ئەنجامی ئەو نامانەش دەکەین".
راشیگەیاند کە دەتوانرێت پرسی دەستووری نوێ بە ریفراندوم پرس بە گەل بکرێت. زیاتر گوتیشی: "گرنگ نییە ئەو کۆمسیۆنە سەردەکەوێت یان نا. لێرەدا پارتی دەسەڵات دەتوانێت پێشنیاری خۆی لەبارەی دەستووری نوێ پێشکەش بە پەرلەمان بکات کە لەسەردەمی سەرۆکایەتی وەزیرانی من ئامادەکاریمان بۆ کردبوو. ئەگەر ئەم ٣٣٠ دەنگە بەدەستبھێنرێت ئەوا کێشە نییە. کێ خاوەن بڕیارە لەم کارە؟ ھاوکات سەروەری بێ مەرج دەگرێتەوە بۆ گەل، ئەی ئەمانە ناڵێن ئێمە ئەتاتورکین، دەی ئێستا بۆ گەل با بگەڕێنەوە. با لە گەل بپرسین. ئێمەش بە وەڵامی بەڵی و نەخێری گەل رازین. بەڵام ئەمانە لە گەل دەترسێن".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، لەبارەی دابەشکردنی سووریا بۆ سێ بەش "لە ئێستادا ترس و دڵەڕاوکێ هەیە لەبارەی دابەشکردنی سووریاوە، ئێمەش بە هەمان شێوە نیگەرانین، بۆ؟ لەبەرئەوەی پاڵپشتی یەپەگە و پەیەدە دەکرێت تاوەک دەستبەسەر ڕێرەوی باکووری وڵاتەکە دا بگرن. کێن ئەوانەی کە پاڵپشتیان دەکەن، ئێمەو ئێوەش چاودێریان دەکەین. ئێمە وەک تورکیا رێگە نادەین کارێکی لەو شێوەیە رووبدات، لەمەو پێش ئەوەمان باس کرد ئەوەی لەسەرمان بێت ئەنجامی دەدەین، چونکە دروستکردنی رێرەوێک لەو شوێنە کە تیرۆریستانی لێ کۆببێتەوە بۆ ئێمە کێشەیەکی گەورەیە، مەترسییە، ئێمە رێگە بەو کارە نادەین، ئەو بابەتەشمان بە تەواوی دۆستانمان گوتووە، بەتایبەتی بە هێزەکانی هاوپەیمانیمان راگەیاندووە و بەردەوامیش دەبین لە روونکردنەوە لەسەر ئەو بابەتە".
ئەردۆغان لەبارەی ئازادکردنی ھەردوو رۆژنامەنووس جان دوندار و ئەردەم گول لەبارەی بڵاوکردنەوەی گرتەی ئۆپەراسیۆنی بارھەڵگرەکانی میت گوتی: " سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "پێموایە راگەیاندن ئازادی بێ سنووری نییە. لەھیچ شوێنێکی جیھانیش راگەیاندنی ئازادی بێ سنووری نییە. لەم ھەواڵانەی ئێستا ھەموو جۆرە ھێرشێک بۆ سەر سەرۆکوەزیران و سەرکۆماری ئەو وڵاتە دەکرێت. ھێرشکردنە سەر سەرکۆمار و سەرۆکوەزیران و گوتنی قسەی ناشرین لە لایەن راگەیاندنکارەوە و جێگەی قبوڵکردن نییە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان زیاتر گوتیشی: "سەردەمی ١٣-١٤ی ساڵی دەسەڵاتی ئێمە. سەردەمێکە راگەیاندن گەیشتووەتە باشترین خاڵی ئازادی و فیکری. سەردەمی ئێمە، سەردەمێک نەبووە کە راگەیاندکاران بە بەردەوامی لە زیندان دابن. ئەگەر راگەیاندکاران راست بن ئەوا با بچن پەراوەکان ھەڵدەنەوە. ئەو سەردەمەی کە سەدان راگەیاندکار دەخرایە زیندانەکان سەردەمی پێش ئێمەیە. کێ دەزانێ ئەو سەدان کەسە لەبەر چ تاوانێک رەوانەی بەندیخانە کران. لەسەردەمی دەسەڵاتی ئێمە ئەمانە لە زیندان ھاتنە دەرەوە و بە رێکاری یاسایی رێگامان بۆ ئەوانە کردەوە".