Adham Kako
30 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
سوپای تورکیا راگەیەنراوێکی بە ھەر سێ زمانی کوردی، تورکی و عەرەبی لە ئاسمانەوە بۆ ناوچەی عەفرین خستەخوارەوە و بەناردنی پەیامی "عەفرین ھی عەفرینییەکانە" بانگھێشتی ھاوکاریکردنی لە خەڵکی ناوچەکە کرد.
ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لە لایەن سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەی عەفرین بەمەبەستی پاککردنەوەی ناوچەکە لە رێکخراوە تیرۆریستییەکان بەردەوامە و ئەمڕۆش راگەیەنراوێک بە ھەر سێ زمانی کوردی، عەرەبی و تورکی لە ئاسمانەوە بۆ خەڵکی ناوچەکە خرایە خوارەوە.
لە راگەیەنراوەکەی سوپای تورکیا داوای بەرەنگاربوونەوەی ھاوبەش لە خەڵکی ناوچەکە لە دژی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەیەدە/پەکەکە و داعش کرا.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بە برایەتی خەڵکی عەفرین کراوە و بانگھێشتی ھاوکاری کردن بەمەبەستی دەستەبەرکردنی ئاشتی، ئاسوودەیی و متمانە لە ناوچەکەدا کراوە.
لە راگەیەنراوەکەدا زیاتر ھاتووە: "ئیتر کاتی کۆتایھێنانە بە ستەم و گوشاری رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و پەکەکە/پەیەدە/یەپەگە کە مزگەوتەکانمان دەڕوخێنن و لوولەی چەکەکانیان ئاراستەی ھاوسێکانیان دەکەن. رێگە مەدەن تیرۆریستان رۆڵەکانتان بکەنە قوربانی و داھاتووتان لەناو ببەن. ئیتر کاتی ئەوە ھاتووە بە تیرۆریستان بڵێین "راوەستن". پێویستە ھەموومان یەکگرتوو بین لە بەرامبەر تیرۆر. خۆتان بەدوور بگرن لە تیرۆر. عەفرین ھی عەفرینییەکانە. بە ئیزنی خودا ئاشتی و متمانە لە عەفرین دەستەبەر دەکرێت".