Hemın Othman Mohammed
29 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2016
هاوسه‌رۆكی گشتی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش رایگه‌یاند: "له 28ی شوباتدا، كوده‌تایه‌كی سه‌ربازیی پۆست مۆدێرن به‌سه‌ر چینی ئیسلامی‌دا كرا. ئه‌مڕۆ ساڵیادی ئه‌و رۆژه‌یه. له‌و رۆژه‌ی ئه‌و كوده‌تایه كرا ئێمه دژی بووین، ئه‌مڕۆش دژی ده‌بین. پشتیوانیمان له‌هیچ واتایەکی كوده‌تا نه‌كردووه، پشتیوانیشی لێناكه‌ین".
ده‌میرتاش، به یاوه‌ی په‌رله‌مانتارانی شاری باتمان عه‌لی ئاسڵان، ئایشه ئاجار باشاران، سه‌عاده‌ت بهجهرهكلی و لایه‌نگرانی پارته‌كه‌ی، له چوارڕێیانی تورگوت ئۆزال له باتمان، به‌شداری له "كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی دیموكراسی و ئاشتی"دا كرد.
له كۆبوونه‌وه جهماوهرییهکەدا، ده‌میرتاش وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند: "كۆمه‌ڵگای توركیا، به كورد و تورك و ته‌واوی بیروباوه‌ڕ و ناسنامهكانییهوه، خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ئه‌م خاكه‌ن. ئێمه‌ی گه‌لی كورد دانیشتوانی كاتی ئێره نین، به‌ڵكو گه‌لی ره‌سه‌ن و دێرینی ئه‌م نیشتمانه‌ین".
ده‌میرتاش، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌م كاته به‌دواوه كه‌س نابێته كۆیله‌ی كه‌س و گوتی: "گه‌لی كورد، ناچێته ژێر باڵی هیچ كه‌سێكه‌وه. گه‌لی كورد قه‌بوڵی ناكات ببێته هاووڵاتی پله دوو، بێ ناسنامه‌یی قه‌بوڵ ناكات".
- "لێقه‌وماوان و به‌شخوراوانی 28ی شوبات گه‌ل بوو، سته‌مدیده و ئافره‌تانی باڵاپۆش بوون"
"له 28ی شوباتدا، كوده‌تایه‌كی سه‌ربازیی پۆست مۆدێرن به‌سه‌ر چینی ئیسلامی‌دا كرا. ئه‌مڕۆ ساڵیادی ئه‌و رۆژه‌یه. له‌و رۆژه‌ی ئه‌و كوده‌تایه كرا ئێمه دژی بووین، ئه‌مڕۆش دژی ده‌بین. پشتیوانیمان له‌هیچ واتایەکی كوده‌تا نه‌كردووه، پشتیوانیشی لێناكه‌ین. لێقه‌وماوان و به‌شخوراوانی 28ی شوبات گه‌ل بوو، سته‌مدیده و ئافره‌تانی باڵاپۆش بوون".
دوا به‌دوای كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه، گرژی و ئاڵۆزیی له‌نێوان پۆلیس و گرووپێك خۆپیشانده‌ر درووست بوو. بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران، پۆلیس گازی فرمێسك‌ڕێژ و ئاوی قهتیسكراوی به‌كارهێنا، خۆپیشانده‌رانیش به به‌رد وه‌ڵامی پۆلیسیان دایه‌وه. دواتر خۆپیشاندانه‌كه كۆتایی پێهینرا.