Mazın Asad
06 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی قەیرانی نێوان قەتەر و ژمارەیەک وڵاتانی عەرەبی رایگەیاند: "ئەو گەمارۆیانەی دژی قەتەر دەستی پێکردووە، پێشەکی بە راستی دانانێین. رووداوێکی بەو شێوەیە لە قۆناغێکی وا کە لە ھەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە ھەماھەنگی و کاری ھاوبەش ھەیە، بە تایبەتی سوودی بۆ ناوچەکەمان و ھیچ وڵاتێک نابێت".
ئەردۆغان لە خوانی بەربانگ کە لەلایەن سەرۆکایەتی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئاک پارتی بۆ کارمەندانی باڵیۆزخانەکانی تورکیا رێکخرا، گوتارێکی پێشکەش کرد .
سەرکۆماری تورکیا لەبارەی قەیرانی قەتەرەوە گوتی: "ئەو گەمارۆیانەی دژی قەتەر دەستی پێکردووە، پێشەکی بە راستی دانانێین. رووداوێکی بەو شێوەیە لە قۆناغێکی وا کە لە ھەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە ھەماھەنگی و کاری ھاوبەش ھەیە، بە تایبەتی سوودی بۆ ناوچەکەمان و ھیچ وڵاتێک نابێت".
ئەردۆغان گوتیشی: "لەماوەیەکی زۆر نزیکدا ئەوانەی لەبری نیشاندانی ھەڵوێست دژ بە رێکخراوەکانی تیرۆریستی، تەنیا لەبەر ئەوەی خزمەت بە سیاستەکانیان دەکات لەناوچەکەدا، بەھەندێک دەڵێن "ھێزی میلیشا، تێدەگەن کە ھەڵەیان کردووە".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگەیاند: "ھەرگیز راست نییە تۆ پاڵپشتی لە رێکخراوێکی تیرۆرییستی بکەیت کە ماوەیەک ھاریکاری لەگەڵ داعش و ماوەیەکی تر لەگەڵ رژێمی ئەسەدا چالاکی و پاکتاوی رەگەزی ئەنجام داوە لە ناوچەکە ئەگەر لەرێی تاکتیکیشەوەبێت. ھیچ ھەلێک نییە بۆ سەرکەوتنی ئەڵتەرناتیڤێک کە ھێزی کولتووری و کۆمەڵایەتی و مێژوویی ناوچەکە بەھەند وەرناگرێت و خاوەنی ھیچ تێڕوانینێک نییە بۆ چارەسەری سیاسی. ئەوە رێکخراوە تیرۆریستییەی مافی ژیان بەکەسێکی تر نادات، ھەرگیز ناتوانێت ببێتە ھێزێکی دیموکراتی، تەنیا دەستەواژەیەک بەرامبەر ئەوانە، دەستەواژەی رێکخراوی تیرۆریستییە".
ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: "داعشمان لە جەرابلوس وەدەرنا، لە دابق وەدەرماننان. لە ئەلبابیش. سەرەڕای ئەوەی پێمانگوتن وەرن با ئەم کارە پێکەوە بکەین، گوتیان لەگەڵ باڵی چەکداری پەیەدە ناوسراو بە یەپەگە، کە ئێمە بە رێکخراوی تیرۆریستی دانمان پێداناون ئەو کارە ئەنجام دەدەین. ئەوەی لەسەر ئێمەیە چیە؟ خێردار بێت. بەڵام ئەگەر ھەر دەستدرێژییەک بۆسەر خاکی ئێمە روویدا، ئەوا چی پێویست بێت دەیکەین".
سەرکۆماری تورکیا ھەروەھا گوتی: "لەسەر شاخی کاتۆ، لە دامێنیدا و لەناو بیرەکاندا، لەژێر ئەودا شارێک لەژێر ١٠٠ مەتر لە بناری شاخەکە بە ٢٠٠ مەتر، لە ئەشکەوتەکاندا، دەستگیراوە بەسەر کەلوپەلی لۆجیستی و چەک و ھەموو شتێک کە بەداخەوە چەکی ئەو کەسانەی لێیە، ئێمە بەدۆستیان دەزانین".