کۆنیا
لە شاری کۆنیا رێورەسمی یادکردنەوەی ٧٤٠ ساڵەی کۆچی دوایی مەولانا جەلالەدینی رۆمی "شەبی عروس" بەڕێوەچوو.
سەرۆکی شارەوانیی کۆنیا تاهیر ئاکیورک بەشداریی کردنەوەی مەراسیمەکەی کردو لە گوتارێکدا رایگەیاند: تا ١٧ ئەم مانگە نزیکەی ١٥٠ چالاکی جیا جیا ساز دەکەن و ھەوڵ بۆ ناساندنی ئەم رێورەسمە لە ھەموو جیھان دەدن.
بەشی مۆسیقای وەزارەتی رۆشنبیریی بە سەرپەرشتی ئەحمەد ئۆزھان کونسێرتی مۆسیقای ئاینییان ساز کرد و گروپی زیکرە سەمای کۆنیاش نمایشیان ئەنجامدا.
ژمارەیەکی زور بیانیش بەشدارییان لە رێورەسمی شەبی عروس کرد.