دیاربەکر
پەرلەمانتار حەسیب کاپلان لە کۆبوونەوەی (کانزاچییەکانی ھەرێم و کێشەکانی) کە لە لەلایەن لقی دیاربەکری ژووری ئەندازیارانی کانزا لە ناوەندی رۆشنبیریی سۆمەرپارکدا ئەنجامدارا گوتی: "دوێنێ لە ناوچەی گەڤەر تەقە لە گەنجەکان کراوە."
كاپلان ھەروەھا گوتی: "گۆڕەکان نرخێکی پیرۆزی مرۆیین، ھەندێک نامەرد ھێرش دەکەن و ووروژاندن دەکەن دواتر لەبەر ئەوەی گەنجەکان ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر ئەم کردەیە پیشاندەدەن ئەوانیش بە چەکی لوولە درێژ تەقەیان بۆ کردووە و تەنانەت فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانیشان پڕ لە غازی فرمێسکڕێژ کردوە. ئێمە کرداری ئەم کەسانەی کە بوونە ھۆی کوشتنی ٢ ھاوڵاتی بۆ پرۆسەی چارەسەر بە خەنجەری نامەردی ناو دەبەین.
كاپلان گوتیشی: "دێن لە ناوچەی پیشەسازی بە بێ بەهانە دوو کارمەند دەکوژن. ئایا ئەمە بەئەنقەستە یان نا؟ دەبێ ئەمانە ئاشکرا بکرێن."
كاپلان ھەروەھا رەخنە لە پرۆژەی گاپ (GAP) و خەباتی کانزاچییەتیی ناوچەکەش گرت.